دەوڵەتی «حسان دیاب» دەنگی متمانەی لە پەرلەمانی لوبنان وەرگرت
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i376638-دەوڵەتی_حسان_دیاب_دەنگی_متمانەی_لە_پەرلەمانی_لوبنان_وەرگرت
پەرلەمانی لوبنان شەوی چوارشەممە دەنگی متمانەی دا بە دەوڵەتی تازەی ئەم وڵاتە بە سەرۆکایەتیی «حسان دیاب».
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 12, 2020 08:35 Asia/Tehran
  • دەوڵەتی «حسان دیاب» دەنگی متمانەی لە پەرلەمانی لوبنان وەرگرت

پەرلەمانی لوبنان شەوی چوارشەممە دەنگی متمانەی دا بە دەوڵەتی تازەی ئەم وڵاتە بە سەرۆکایەتیی «حسان دیاب».

لە تێکڕای ٨٣ نوێنەری ئامادە بووی پەرلەمانی لوبنان، ٦٣ نوێنەریان ەنگی متمانەی دا بە دەوڵەتی تازەی ئەم وڵاتە بە سەرۆکایەتیی «حسان دیاب».

«حسان دیاب» پاش وەرگرتنی دەنگی متمانە ڕایگەیاند: لەگەڵ خەڵکی لوبناندا ڕاستبێژ دەبێت.

دەوڵەتی «دیاب» سێ شەممە ٢١ی ژانویە پێکھات و لە لایەن «میشێل عەون» سەرۆک کۆماری لوبنانەوە پەسەند کرا.

نیوەی ئەندامانی ئەنجومەنی وەزیرانی لوبنان موسڵمانن و نیوەشیان فەلەن.

یەک لە سەر سێی ئەندامانی ئەم دەوڵەتەش ئافرەتن.

سەرۆک وەزیرانی لوبنان لە پرێس کۆنفرانسێکدا لە پاش ڕاگەیاندنی پێکھاتنی کابینەی ئەم وڵاتە بە ڕاگەیاندنی ئەمەی کە لوبنان لە قۆناغێکی ھەستیاری مێژووی خۆی دا بە سەر دەبات، جەختی کرد بوو: وەزیرانی دەوڵەت لە ئاراستەی بەرژەوەندیی خەڵکدا ھەنگاو ھەڵدەگرن و ھەوڵ دەدەن ھەتا داخوازیی خۆپیشاندەران وەدی بێنن.

بە کشانەوەی سەعد حەریری لە ٢٩ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٩  «حسان دیاب» ١٩ی دیسامبەری ٢٠١٩  «حسان دیاب» لە کەسایەتییەکانی سوننەو وەزیری پێشووی فێرکردنی باڵای لوبنان ، بە دەستخستنی ٦٩ دەنگی نوێنەرانی ئەنجومەنی نیشتیمانیی ئەم وڵاتە وەک سەرۆک وەزیرانی تازەی ئەم وڵاتە ناسێندراو لە لایەن «مێشێل عەون»ی سەرۆک کۆمارەوە ئەرکەمەند کرا بەوەی کە لە ماوەی دوو هەتا سێ حەوتە ئەندامانی ئەنجومەنی وەزارنی خۆی دیاری بکات.