پێداگریی ئەنجوومەنی ئاسایشتی ڕێکخراوەی نەتەوەکان لەسەر ئاگربڕی هەمیشەیی لە لیبیا
ئەنجوومەنی ئاسایشتی ڕیکخراوەی نەتەوەکان،بە پەسەندکردنی بڕیارنامەیەک پێداگریی کرد لەسەر جێگیرکردنی ئاگربڕێکی هەمیشەیی لە لیبیا.
بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا،ئەنجوومەنی ئاسایشتی ڕیکخراوەی نەتەوەکان بریارنامەیەکی لەمەر پشتگری لە ئەنجامی کۆنفرانسی ئاشتی لیبیا لەبەرلین بە ١٤ دەنگی کۆک و دەنگی بێ لایەنی ڕووسیا و بە ژمارەی ٢٥١٠ پەسەند کرد. ئەنجوومەنی ئاسایشتی ڕیکخراوەی نەتەوەکان،لەم بریارنامەیە لە هەموو وڵاتان داوای کردوو هێزە چەکدارەکانیان لەم وڵاتە ببەنە دەر و خۆیان لە کاروباری لیبیا وەرنەدەن. لەم بریار نامەیە لە لیژنەی هاوبەشی سەربازی ناسراو بە ٥+٥لیبیا، لە ژێر چاوەدێری ڕێکخراوەی نەتەوەکانداوایان کردووە کەهاوکات لەگەڵ درێژەی چالاکییەکانی خۆیان بۆ ئاگر بڕ، ڕێکارەکانی چاوەدێری ئەویش مانابکەنەوە.
لە درێژەی تێکهەڵچوونەکان لە لیبیا، "ئەحمەد ئەلمەسماری" گوتە بیژی هێزەکانی خەلیفە حەفتەر ناسراو بە سوپای نیشتمانی لیبیا ڕۆژی چوارشەممە گوتی: بە فڕۆکەکانیی ڕێکخراوەی نەتەوەکان ئیزنی کەڵک وەرگرتن لە فڕۆکە خانەی ترابلۆس نادەن و نوێنەرایەتی ئەم ڕێکخراوەیە لەلیبیا دەبێ لە فڕۆکەخانەی دیکەی وەک مێسراتە کەڵک وەربگرێت.