پەرە سەندنی پەلامارەکانی هاوپەیمانی سەعوودی بۆ سەر ناوچە جۆربەجۆرەکانی یەمەن
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i376738-پەرە_سەندنی_پەلامارەکانی_هاوپەیمانی_سەعوودی_بۆ_سەر_ناوچە_جۆربەجۆرەکانی_یەمەن
هاوپەیمانی دەسدرێژکاری سەعوودی چەن پارێزگایەکی یەمەنی داوەتە بەر پە لاماری ئاسمانی، تۆپخانەیی و مووشەکی.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 14, 2020 07:11 Asia/Tehran
  • پەرە سەندنی پەلامارەکانی هاوپەیمانی سەعوودی  بۆ سەر ناوچە جۆربەجۆرەکانی یەمەن

هاوپەیمانی دەسدرێژکاری سەعوودی چەن پارێزگایەکی یەمەنی داوەتە بەر پە لاماری ئاسمانی، تۆپخانەیی و مووشەکی.

بە پێی ڕاپۆرتی  هەواڵدەریی فارس؛ هاوپەیمانی سەعوودی ڕۆژی پێنجشەممە چەن پەلاماری ئاسمانی کردە سەر پارێزگای حەدیدە لە ڕۆژاوای یەمەن کە بووە هۆی ئەوەی زەبر و زیانێکی قورس بکەوێ لە ماڵ و سامانی خەڵکی ئەو ناوچەیە.

فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانیی سەعوودی هەروەها ناوچەی "الحمزات"ی شاری "سەحار"ی پارێزگای سەعدە لە باکووری یەمەنیان بۆردومان کرد و چەن ناوچەیەکی شاری "ڕازح"یش وەبەر پەلاماری تۆپخانەیی و مووشەکیی دەسدرێژکاران کەوت.

فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانی سەعوودی دوو پەلاماریشیان کردە سەر  ناوچەی "ئەلفاخر" ی شاری "قەعتەبە"ی پارێزگای "ئەزالیع" هەڵکەوتوو لە باشووری یەمەن، پەلامارێک بۆ سەر شاری "ئەلغەیل" لە پارێزگای "ئەجەوف" لە باکووری یەمەن و ١١ پەلاماریش بۆ سەر شاری مەجرەز لە پارێزگای مەئاریب.