بڵاو کردنەوەی فیلمی داکەوتنی تورنادۆ لە لایەن ئەنساڕوڵڵا
بزووتنەوەی ئەنساڕۆڵڵای یەمەن ڤیدیویەکی بڵاو کردەوە کە کاتی داکەوتنی فڕۆکەی سەڕکەری سەعوودی هاوپەیمانی عەرەبی لە ئاسمانی پارێزگای جووفی یەمەن نیشان ئەدات .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی ئیسنا وتەبێژی هێزەکانی ئەنساڕوڵڵا باسی کرد لە داکەوتنی فڕۆکەی شەڕکەری تورنادو لە ئاسمانی جووف لە پەلاماری دەسدرێژکارانی ئەو هاوپەیمانیە بو سەر یەمەن و ڕایگەیاند ئەو فڕۆکە شەڕ کەرە بە مووشەکی پێشکەوتووی زەوی بۆ ئاسمان داکەوتووە . بزووتنەوەی ئەنساڕوڵڵا فیلمی داکەوتنی تورنادۆی شەوی یەکشەمە بڵاو کردەوە . هێزەکانی ئەنساڕوڵڵا توانیان فڕۆکەوانی فڕۆکە شەڕکەرەکە و کومەک فڕۆکەوانەکەی دوو کاژێر دوای داکەوتنی فڕۆکە شەڕکەرەکە بە دیل بگرن . تورکی ئەلمالکی وتەبێژی هاوپەیمانی عەرەبیش داکەوتنی ئەو فڕۆکە شەڕکەرەی لە ڕەوتی ئەنجامدانی ئوپڕاسیونی ئاسمانی لە یەمەن پشت ڕاست کردووەتەوە . بە پێی هەواڵێکی دیکە فڕۆکەشەڕکەرەکانی سەعوودی شاروومەندی یەمەنیان لە دەڤەری فڕوکە کە کوبوونەبوونە و سێ ماڵ و تڕوموبیلیان داوە بەر پەلامار و بە هۆیەوە 32 سیڤیل شەهید بوون کە لە نوێایندا منداڵیش دەبیندرێت . موحەمەد ئەلبخیتی ئەندامی مەکتەب سیاسی ئەنساڕوڵڵای یەمەنیش وتی هاوپەیمانی عەرەبی تەنیا لە زمانی زۆر تێدەگات و ئەو زمانە تەنیا ڕێگای ناچار کردنی هاوپەیمانی بۆ قەبووڵی ئاشتیە .