سەرۆک وەزیرانی ڕێکخراوی خۆبەڕێوەبەری فەلەستین : دانووستانی سەدە بەم زووانە دەنێژرێ
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i376913-سەرۆک_وەزیرانی_ڕێکخراوی_خۆبەڕێوەبەری_فەلەستین_دانووستانی_سەدە_بەم_زووانە_دەنێژرێ
سەرۆک وەزیرانی ڕێکخراوی خۆبەڕێوەبەری فەلەستین ئەمڕۆ یەکشەم لەمیانەی کۆنفڕانسە ئاسایشیەکەی مونیخ دا پێداگری کرد کە پیلانە ئەمریکیەکەی دانووستانی سەدە بەم زوانە دەنێژرێ.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 17, 2020 12:36 Asia/Tehran
  • سەرۆک وەزیرانی ڕێکخراوی خۆبەڕێوەبەری فەلەستین : دانووستانی سەدە بەم زووانە دەنێژرێ

سەرۆک وەزیرانی ڕێکخراوی خۆبەڕێوەبەری فەلەستین ئەمڕۆ یەکشەم لەمیانەی کۆنفڕانسە ئاسایشیەکەی مونیخ دا پێداگری کرد کە پیلانە ئەمریکیەکەی دانووستانی سەدە بەم زوانە دەنێژرێ.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری فارس محمد ئاشتیە پیلانی ئەمریکی دانووستانی سەدەی شەرمەزار کردو وتی : ئەو هەرتەنیا دەسنووسێکی لێک تێ گەیشتن"ە لەنێوان بنیامین ناتانیاهۆی سەرۆک وەزیرانی ڕژیمی زایونی و دۆناڵد ترامپ"ی سەرۆکی ئەمریکا.

دۆناڵد ترامپ"ی سەرۆک کۆماری ئەمریکا سێ شەمی ٢٨ی مانگی ژانویە هاوڕێ لەگەڵ بنیامین ناتانیاهۆی سەرۆک وەزیرانی ڕژیمی زایونی لە کۆشکی سپی پەردەی لادا لەسەر پیلانی ئەمریکی دانووستانی سەدە.

دانوووستانی سەدە پیلانێکی نوێ یە لەلایەن دەوڵەتی ئەمریکاوە بەئامانجی لەنێوبردنی مافی گەلی فەلەستین و ئەو پیلانە لەسەر ڕەزامەندی و بە هاریکاریی چەند وڵاتێکی عەرەبی بۆ وێنە سعوودیا وەڕێ خراوە.

زۆر لە وڵات و کەسایەتی و کاربەدەستانی ڕامیاریی و ئایینی لە سەرانسەری جیهان بەتایبەت موسوڵمانەکانیش ئەو پیلانەیان شەرمەزار کردوە.

ئەمریکا پاڵپشتی سەرەکی داگیرکاریی و دڕندەکاریی ئیسڕائیل بەدژی خەڵکی زۆرلێکراوی فەلەستینە.