وریایی دانی پارتی ئەلئەمەی سوودان لەمەر ڕێککەوتن لەگەڵ ڕژیمی زایونی
بەرپرسی پارتی ئەلئەمەی سوودان وریایی دا لەمەڕ ئەوەی کە ڕێککەوتنی وڵاتەکەی لەگەڵ ڕژیمی زایونی هیچ بەرژەوەندیەکی بۆ وڵاتەکەی نابێ و بایکۆتەکانی سەریشی چارەسەر ناکا.
بەپێی ڕاپۆرتی ژۆڕناڵی واوەناوچەیی قودسو عەرەبی "سادق مەهدی" بەرپرسی پارتی ئەمەی سوودان ئەمڕۆ پێداگری کرد کە ئاسایی کردنەوەی پەیوەندیەکانی نێوان وڵاتەکەی لەگەڵ ئیسڕائیل هیچ کات بەرژەوەندی سوودان دابین ناکا.
مەهدی وتی : ڕێککەوتن لەگەڵ ئیسڕائیل لەلایەنی دارایی یەوە هیچ یارمەتیەکی سوودان ناکاو بایکۆتە داسەپاوەکانی چارەسەر ناکا.
سادق مەهدی بەڕاشکاوی وتی : پەیوەندی لەگەل ئیسڕائیل لەسێبەری پیلانی سەودای سەدە دا دەبێتە دەگگەکاریەکی نیشتمانی ڕەگەزی ئیسلامی و نێودەوڵەتی ،
بەرپرسی پارتی ئەمەی سوودان زایونیزمی بە سەرچاوەی سەرەکانی سەرجەم چەشنەکانی ڕەگەزپەرەستی و زۆرداری زانی و وتی ئاسایی کردنەوەی پەیوەندی لەگەڵ ڕژیمی زایونی هیچ ڕۆڵێکی ئەرێنی نابێ بۆ وڵاتی سوودان.
عەبدولفەتتاح سوودان"ی بەرپرسی لیژنەی فەرمانڕەوایی سوودان بەرلەمە لە ئۆگاندا لەگەڵ بنیامین ناتانیاهۆی سەرۆک وەزیرانی ڕژیمی زایونی چاوپێکەوتنی کردو دواتر وتی کە بەنیازە جگە لە کۆمپانیای ئیلعال سنووری ئاسمانی وڵاتەکەی دەکاتەوە بەسەر فڕۆکەکانی ڕژیمی ئیسڕائیل دا.