پەلاماری مووشەکی کرایە سەر بنکەی هێزەکانی مەنسوور هادی لە مەئاریبی یەمەن
بنکەی هێزەکانی "عەبدوڕەبە مەنسوور هادی" سەرۆک کۆماری وازلەکارهێناوی یەمەن لە شاری مەئاریب لە ناوەڕاستی ئەم وڵاتە کەوتە بەر پەلاماری مووشەکی.
بە پێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی «أخبار یمن»، کاربەدستێکی دەوڵەتی وازلەکارهێناوی یەمەن شەوی یەکشەممە وتی: بنکەی «صحن الجن» لە شاری مەئاریب وەبەر پەلاماری مووشەکی کەوتووە.
دەوڵەتی مەنسوور هادی بزووتنەوەی ئەنساروڵلای یەمەنی بە هۆکاری ئەو پەلامارە مووشەکیە زانیوە، بەڵام هێشتا ئەو پەلامارە لە لایەن ئەنساروڵڵاوە پشت ڕاست نەکراوەتەوە.
ئەوە سێهەمین پەلاماری مووشەکی بۆ سەر بنکەی "صحن الجن" لە ماوەی کەمتر لە یەک مانگی ڕابردوویە.
پێشتریش لە پەلاماری مووشەکی بۆ سەر ئەو بنکەیە هەمماری چەکەمەنی و ناوەندی فەرماندەرێتییەکەی پێکرابوو و هەژمارێک لە هێزە سەربازییەکان کوژرابوون.
عەرەبستان بە داکۆکیی ئەمریکا، ئیمارات و چەن وڵاتی دیکە لە مارسی ٢٠١٥ـەوە بە دەسدرێژی سەربازی کردنە سەر یەمەن ئەم وڵاتەی لە زەوین، دەریا و ئاسمانەوە گەمارۆ داوە. شەڕنانەوەکانی عەرەبستان و هاوپەیمانەکانی لە یەمەن تا ئێستا بۆتە هۆی کوژرانی زیاتر لە شازدە هەزار یەمەنی، بریندار بوونی دەیان هەزار کەس و ئاوارە بوونی بە ملوێنان شاروومەندی بێ دەرەتانی ئەم وڵاتە.
دەسدرێژیی سەربازیی عەرەبستان هەروەها وڵاتی هەژار و نەداری یەمەنی تووشی کەمبوونی یەکجار نالەباری خۆراک و دەرمان کردووە.
ڕژێمی سەعوودی و هاوپەیمانەکانی تا ئێستا لەبەر خۆڕاگریی خەڵکی یەمەن نەیانتوانیوە بگەنە ئامانجەکانیان لەم وڵاتەدا کە هەمان دەسەڵات گرتنە دەستی کەسانی دارەدەست و دەسنیایە.