درێژەی خۆپیشاندانی لوبنانییەکان لە دژی سیاسەتی ئابووری دەوڵەت
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i377239-درێژەی_خۆپیشاندانی_لوبنانییەکان_لە_دژی_سیاسەتی_ئابووری_دەوڵەت
لوبنانییەکان بۆ چەندەمین ڕۆژی بەردەوام بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی لەحاند سیاسەتەکانی دراوی وڵاتەکەیان خۆپیشاندانیان ساز دا وبەرامبەر بانکی ناوەندی و ژماریک لەبانکەکان کۆبوونەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 23, 2020 13:24 Asia/Tehran
  • درێژەی خۆپیشاندانی لوبنانییەکان لە دژی سیاسەتی ئابووری دەوڵەت

لوبنانییەکان بۆ چەندەمین ڕۆژی بەردەوام بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی لەحاند سیاسەتەکانی دراوی وڵاتەکەیان خۆپیشاندانیان ساز دا وبەرامبەر بانکی ناوەندی و ژماریک لەبانکەکان کۆبوونەوە.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی رۆژی یەکشەممەی هەواڵدەری نیستمانی لوبنان،ناڕازییان لەم خۆپیشاندانانە لافیتەگەلیکیان لە دەست دابوو کەلە سەریان نووسرابوو: کرۆنا مەترسیدار تر لە هەژاریەتی نییە".

 ناڕازییە لوبنانییەکان هەروەها هاوکات لەگەڵ بەڕێوە بردنی هەڵبژاردنەکانی بەروەختی پەرلەمانی، نەیاریەتی خۆیان لەگەڵ سیاسەتەکانی دراوی ئەم وڵاتە ڕاگەیاند و دەستگرتن بە سەرداگرتنی سەرمایە و داراییە داندراوەکان بەتایبەت داراییە وردەکان وەک ئامانجی سەرەکی خۆیان دەزانن.

لوبنان ٩٠ ملیار دۆڵاڕ قەرزی دەرەوەیی و گشتی هەیە کە ٣٠ ملیاردۆڵاڕی هاوپێوەندە بە قەرزەکانی بەڵگەبەنرخەکان بە یۆرۆ و پۆند کە دەبێ لەمانگەکانی مارچ ،ئاپریل و ژوئەنی ئەمساڵی زایینی بیدەنەوە، بەڵام توانایی دانەوەی ئەمەیان نییە.جگەلەمەیش،لەماوەی ساڵانی ڕابردوو دەیان ملیارد دۆڵاڕ  نەقد وا یارمەتییان بە لوبنان داوە، بەفێروو چووە.