داخوازیی کۆمکاری عەرەب بۆ سەقامگرتنی ھێزەکانی نێونەتەوەیی لە سەرزەوییەکانی فەلەستین
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i377398-داخوازیی_کۆمکاری_عەرەب_بۆ_سەقامگرتنی_ھێزەکانی_نێونەتەوەیی_لە_سەرزەوییەکانی_فەلەستین
کۆمکاری عەرەب خوازیاری سەقامگرتنی دووبارەی ھێزەکانی پاراستنی نێونەتەوەیی کرد لە شاری ئەلخەلیل لە کەرتی ڕۆژئاوای چۆمی ئەدەن و تەواوی سەرزەوییەکانی فەلەستین
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 26, 2020 14:50 Asia/Tehran
  • داخوازیی کۆمکاری عەرەب بۆ سەقامگرتنی ھێزەکانی نێونەتەوەیی لە سەرزەوییەکانی فەلەستین

کۆمکاری عەرەب خوازیاری سەقامگرتنی دووبارەی ھێزەکانی پاراستنی نێونەتەوەیی کرد لە شاری ئەلخەلیل لە کەرتی ڕۆژئاوای چۆمی ئەدەن و تەواوی سەرزەوییەکانی فەلەستین

بەپێی ڕاپۆرتی ناوەندی ھەواڵدەریی «مەعا فەلەستین»، سەعید ئەبوعەلی یاریدەری سکرتێری گشتیی کۆمکاری عەرەب بۆ کاروباری فەلەستین کە بە بۆنەی بیست و پێنجەمین ساڵگەڕی قەڵاچۆی خەڵک لە گڵکۆی ئیبراھیمیی ئەلخەلیل قسەی دەکرد، لە سەر پێویستیی پێکھاتنی میکانیزمێک بۆ ڕاپەڕاندنی بڕیارەکانی کۆنوانسیۆنی چوارەمی ژێنێڤ لەمەڕ پشتگری کردن لە خەڵکی سڤیل و پێشگرتن بە تاڵان کرانیان لە سەرزەوییەکانی فەلەستین، پێی داگرت.

ئەبوعەلی پەرەسەندنی شارۆچکەسازیی ئیسرائیلییەکانی بە مەبەستی بە زایونی کردنی ناوەندی شاری ئەلخەلیل و وەدەرنانی دانیشتووانەکەی ئیدانەکردو خوازیاری ڕاگیرانی شاڵاوی لەشکریانی زایونی بوو بۆ سەر گڵکۆی ئیبراھیمی و ڕێگری کردنیان لە بەجێ ھێنانی نوێژ لەم شوێنە پیرۆزەدا.

ئەم کاربەدەستەی کۆمکاری عەرەب لە سەر پێویستیی پێکھاتنی میکانیزمێکی گونجاوو ڕاگیرانی کردەوەی تیرۆریستیی بەردەوام ڕۆژانەی ڕژێمی زایونی دژی فەلەستینییەکان پێی داگرت.

لەو دڕندەکارییانەی ڕژێمی زایونی، ڕووداوەکەی ٢٥ی فڤریەی ساڵی ١٩٩٤ە کە تیای دا شارۆچکەنشینە زایونییەکان بە پاڵپشتیی سوپای ئەم ڕژێمە ھێرشیان کردە سەر مزگەوتی گڵکۆی ئیبراھیمی لە ئەلخەلیل.

زایونییەکان لەو ھێرشەدا ٣٠ نوێژخوێنیان شەھیدو ١٥٠ کەسی دیکەشیان بریندار کرد.