هاوپەیمانی سعودیایی ١٧٤ جار ئاگربڕی حەدیدەی یەمەنی پێشێل کردوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i377479-هاوپەیمانی_سعودیایی_١٧٤_جار_ئاگربڕی_حەدیدەی_یەمەنی_پێشێل_کردوە
کەناڵی مەسیرە ڕایگەیاند دەستدرێژکارانی سعوودیایی و بەکرێگیراوەکانیان لەماوەی شەوو ڕۆژی ڕابردوودا ١٧٤جار ئاگربڕەکەی پارێزگەی حەدیدەی ڕۆژئاوای یەمەنیان پێشێل کردوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 28, 2020 13:05 Asia/Tehran
  • هاوپەیمانی سعودیایی ١٧٤ جار ئاگربڕی حەدیدەی یەمەنی پێشێل کردوە

کەناڵی مەسیرە ڕایگەیاند دەستدرێژکارانی سعوودیایی و بەکرێگیراوەکانیان لەماوەی شەوو ڕۆژی ڕابردوودا ١٧٤جار ئاگربڕەکەی پارێزگەی حەدیدەی ڕۆژئاوای یەمەنیان پێشێل کردوە.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری ئیرنا کەناڵی مەسیرە ڕایگەیاند دەستدرێژکارانی سعوودیایی و بەکرێگیراوەکانیان دەیان گول لە هاوەن و تۆپیان لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی حەدیدەی یەمەن گرتوە.

هەر بە پێی ئەو ڕاپۆرتە هەر تەنیا لە ئاکامی ئەو هێرش و پەلامارانەدا حەوت کەسی سڤیل بۆ وێنە منداڵێک بریندار بوون.

ئاگربری دوولایەنەنە لە سوئێدو لەنێوان شاندی بەڕێکراوو لە سەنعاو ڕیازەوە سەرلەبەیانی ڕۆژی شەممە هەژدەی مانگی دیسامری ساڵی ٢٠١٨ لە پارێزگەی حەدیدە جێگیر بووە بەڵام بەرەی سحوودیا بەردەوام پێشێللی دەکا.

بەندەری حەدیدە بە سەرەکی ترین ڕێگەی بردنی یارمەتی مرۆیی بۆ یەمەن دێتە ئەژمار.

تاکوو ئێستا چەندین جار لەپێناو کۆتایی هێنان بە شەڕی یەمەن جم و جووڵ و هەوڵ دراوە بەڵام هەموو جارێک بە کۆسپ نانەوەی سعوودیا و هاوپەیمانەکانی تووشی ناکامی و لەبارچوون هاتوە.