لاڤرۆف: هیچ پشکێک نادەینە تیرۆریستانی جێگیر لە سووریا
وەزیری دەرەوەی ڕووسیا جەختیکرد کە وڵاتەکەی هیچ پشکێک ناداتە تیرۆریستانی جێگیر لە سووریا.
بە گوێرەی ڕاپۆرتی ڕۆژی هەینی (٢٨ فیڤریە) هەواڵدەری فارس، "سرگئی لاڤرۆف" وەزیری دەرەوەی ڕووسیا لە پرێسکۆنفرانسێک لەگەڵ هاوشانی لوکزامبۆرگی خۆی، ژان ئاسێلبرن گوتی: دەبێ حیسێبی ترۆریستان لە خەڵکی ئیدلیب جیا بکەینەوە و سوپای سوریا ئەم مافەی هەیە مۆڵگەی ترۆریستان لەناوببات.
لاڤرۆف هاوکات لەگەڵ ڕەخنە گرتن لە پیبەند نەبوونی تورکیا بە ڕیککەوتنیک کە بەرلەمە لەگەڵ ڕووسیا واژووی کردووە، لە سەر پێویستی پێبەندی ئانکارا بە چەک داماڵین و ڕیزگرتن لە ئاگر بڕ لە ناوچەی ئیدلیب و پێبەندی بە بڕیارنامەکەی ئەنجوومەنی ئاسایشتی ریکخراوەی نەتەوەکان لەبارەی سوریا جەختیکرد.
وەزیری دەرەوەی ڕووسیاس هەروەها هاوکات لەگەڵ سەرەخۆشیکردن لە ئانکارا لەبەر کوژرانی ژمارێک لە هێزەکانی لە سوریا ڕایگەیاند مۆسکۆ ئامادەیی هەیە یارمەتی بدات بە هێزمەندی هێزەکانی تورکیا لە سوریا .
٣٤ سەربازی تورکیا بەیانی ئەمڕۆ (هەینی) دوابە دوای پەلاماری ئاسمانی نزیک گوندی "ئەلبارە" هەڵکەوتوو لە "جەبەل ئەلزاویە" لە گردو پەڕی ستانین ئیدلیب کوژران.
وەزارەتی بەرگری ڕووسیا ڕایگەیاند هێزەکانی تورکیا لە نێوان ترۆریستان دابوون و ئانکارا لەبارەی ئامادەبوونی سەربازییەکانی خۆی لە ئیدلیب ئێمەیان ئاگادار نەکردۆتەوە.