برینداربوونی دەیان کەس لەخەڵکی فەلەستین لەئاکامی هێرشی چەکدارانی زایونی بۆسەر باشووری نابلۆس
لەئاکامی هێرشی چەکدارانی زایونی بۆسەر دەڤەری "جەبل عیرمە"ی باشووری نابلۆس لانی کەم ٣ کەس بریندار بوون.
بەپێی ڕاپۆرتی ئەمڕۆی هەواڵدەری فەلەستین وەفا چەکدارانی ڕژیمی زایونی بەهۆی تەقە لە هاووڵاتیانی فەلەستینی ئەو کۆمەڵە خەڵکەیان بریندار کرد.
لەپاش هێرشی چەکدارانی زایونی بۆسەر دەڤەری جەبل جرمەو پەلاماردانی خەڵکی فەلەستین دەیان کەس لە خەڵکی ئەو ناوچە ماڵەکانی خۆیان بەجێ هێشتوەو پەرتەوازەی لوتکەی جەبەل عرمە بوون ،.
چەکدارانی ڕژیمی داگیرکەری قودس ئەمڕۆ سێ شەمیش بە هەڵکوتانەسەر خۆپیشاندەرە فەلەستینیەکان لە باشووری ڕۆژهەڵاتی لێواری ڕۆژئاوای ڕوباری ئۆردۆن ٥٦ کەس لەو خۆپیشاندەرانەیان بریندار کردن.
زایونیەکان بەئامانجی وەدەست هێنانی مەبەستی پاوانخوازانەی خۆیان هەموو رۆژێک هێرش دەکەنە سەر ناوچە جۆربەجۆرەکانی ئەو وڵاتە داگیرکراوەو خەڵک دەکوژن و بریندار دەکەن یان دەیانگرن و بەرێ یان دەکەنە گرتووخانەکانیان.