ڕەخنەی کومسیۆنی مافی مرۆڤی ئەفغانستان لە ڕیکەوتننامەی ئاشتی نێوان ئەمریکاو تاڵەبان
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i377534-ڕەخنەی_کومسیۆنی_مافی_مرۆڤی_ئەفغانستان_لە_ڕیکەوتننامەی_ئاشتی_نێوان_ئەمریکاو_تاڵەبان
بەرپرسی کومسیۆنی مافی مرۆڤی ئەفغانستان پێداگری کرد ، ڕیککەوتنی نێوان ئەمریکاو تاڵەبان نابێتە هۆی کۆتایی شەڕو جێگیربوونی ئاشتی لەو وڵاتە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 29, 2020 13:33 Asia/Tehran
  • ڕەخنەی کومسیۆنی مافی مرۆڤی ئەفغانستان لە ڕیکەوتننامەی ئاشتی نێوان ئەمریکاو تاڵەبان

بەرپرسی کومسیۆنی مافی مرۆڤی ئەفغانستان پێداگری کرد ، ڕیککەوتنی نێوان ئەمریکاو تاڵەبان نابێتە هۆی کۆتایی شەڕو جێگیربوونی ئاشتی لەو وڵاتە.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری تەسنیم "شەهرزاد ئەکبەر" ئەمڕۆ کوتی ڕێککەوتننامەکەی بەڕواڵەت ئاشتی نێوان ئەمریکاو تاڵەبان کۆتایی ناهێنێتە شەڕو خوێن ڕشتن لە ئەفغانستان و ئاشتی ناکاتە دیاری بۆ ئەو وڵاتە.

بەرپرسی کومسیۆنی مافی مرۆڤی ئەفغانستان وتی : چارەسەری قەیرانی هەنووکە لەو وڵاتە پێویستی بە کۆدەنگی نیشتمانی و نێودەوڵەتی بەتایبەت لەنێوان وڵاتانی ناوچەدا هەیە.

بڕیار وایە ئەمڕۆ ڕێککەوتننامەی ئاشتی نێوان نوێنەرانی ئەمریکاو تاڵەبان  لە وڵاتی قەتەر واژۆ بکرێ و دە ڕۆژ لەدوای ئەوە گوتوبێژی نێوان ئەفغانیەکان و نوێنەرانی تاڵەبان دەست پێ بکا.

ئەوەش لە بارودۆخێک دایە کە وتووێژی نێوان ئەو دوو لایەنە تاکوو ئێستا هیچ ئاکامێکی بۆ خەڵکی ئەفغانستان نەبوەو چەکدارانی ئەمریکایی هەروا بەردەوامن لەسەر درندەکاری نێوشەڕی خۆیان لەو وڵاتە.