مووچەی فەرمانبەران گەیشتە هەرێمی کوردستان
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i377627-مووچەی_فەرمانبەران_گەیشتە_هەرێمی_کوردستان
عەلی حەمە ساڵح، سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستانی عێراق، بڵاویکردەوە، پارەی مووچەی ھەرێمی کوردستان لە بەغداوە گەیشت و ئەو وەزارەتانەی ماون لە زووترین کاتدا مووچە وەردەگرن.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 02, 2020 13:01 Asia/Tehran
  • مووچەی فەرمانبەران گەیشتە هەرێمی کوردستان

عەلی حەمە ساڵح، سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستانی عێراق، بڵاویکردەوە، پارەی مووچەی ھەرێمی کوردستان لە بەغداوە گەیشت و ئەو وەزارەتانەی ماون لە زووترین کاتدا مووچە وەردەگرن.

عەلی حەمە ساڵح لە پۆستێکی فەیسبووکدا نووسیویەتی، پاش کۆبونەوەمان لەگەڵ وەزیری دارایی داوامانکرد، ئامادەکاریی بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگێکی تر بکرێت و رایانگەیاند، ئامادەکاریان دەستپێکردووە بۆ دابەشکردنی مووچە.

ئەو پەرلەمانتارە لەبارەی داهاتی هەرێمی کوردستان و دابینکردنی مووچەی فەرمانبەران نووسیویەتی: "پارەکەی بەغدا بەشی مووچەی 50%‏ مووچەخۆرانی ھەرێم دەکات کە کۆی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەگاتە 880 ملیار دینار".