کوژران و بریندار بوونی کۆمەڵێک لە شارومەندانی یەمەنی لە تۆپبارانی بەکرێگیراوانی سەعودی
لە ئەنجامی تۆپبارانی بەکرێگیراوانی سەعودی بۆ سەر ناوچەی «ئەلجاح» لە «بەیت فەقیە»ی حودەیدەی ڕۆژئاوای یەمەن، لانیکەم سێ شارومەندی یەمەنی کوژراون و کۆمەڵێکیش بریندار بوونە.
بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی تەلەفزیۆنیی ئەلمەسیرە، بەکرێگیراوانی ھاوپەیمانیی سەعودی ھەروەھا شوێنگەلێکی پرژو بڵاویان لە ناوچەی ئاوەدانی «حەوتی یۆلیۆ»ی شاری «ئەلدریھمی» کردووەتە ئامانج.
لەم شاڵاوانەدا ماڵەکانی شارومەندانی یەمەنی لە دوو گوندی «شەجن»و « دەحفەش» زیانیان وێکەوتووە.
بەرگری ئاسمانیی سوپای یەمەن یەکشەممەی ڕابردوو لە پارێزگای حودەیدە فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی شۆڤاریی سەربە ھاوپەیمانیی سەعودیی خستە خوارەوە.
ئەم فڕۆکە بێ فڕۆکەوانە خەریکی ئەنجام دانی ئۆپراسیۆنی شۆڤاریی بووە لە شاری «ئەلدریھمی» دا.
عەرەبستانی سەعودی وێڕای پێکهێنانی هاوپەیمانی لەگەڵ بڕێک لە وڵاتانی عەرەبی ناوچەکە لە مارسی دووهەزاروپانزەوە شاڵاوێکی بەربڵاوی دژی یەمەن دەست پێ کردووە و هاوکات ئەم وڵاتەی لە وشکانی و دەریاو ئاسمانەوە گەمارۆداوە. ئەمە جیا لەوەی کە ژێرخانەکانی ئەم وڵاتە بە تەواوی خاپوور کراون و جەماوەری ئەم وڵاتە بەرەوڕووی دیاردەی دەگمەن و بەربڵاوی برسیەتی و نەخۆشیی بەربڵاو لەوانە کۆلێرا بوونەتەوە بە تایبەت منداڵان و بەساڵاچووان. ڕێکخراوەی نەتەوەکان ڕایگەیاندووە، بە تێکڕایی نزیکەی نۆزدە ملوێن یەمەنی بە پتر لە دوو لە سێی تێکڕای حەشیمەتی ئەم وڵاتە پێویستیان بە یارمەتی و پشتیوانییە.