ھێرشی تۆپخانەی ھێزەکانی حەفتەر بۆ سەر تەرابلۆس
تاقمی ناسراو بە سوپای نیشتیمانیی لیبی بە سەرکردایەتیی «خەلیفە حەفتەر» سەرلەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە تەرابلۆسی پێتەختی لیبیی دایەبەر ھێرشی ھاوەن و تۆپ.
بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی تەسنیم، سەرچاوەکانی لبیی ڕایانگەیاندووە: تۆپخانەی تاقمی ناسراو بە سوپای نیشتیمانیی لیبی بە سەرکردایەتیی «خەلیفە حەفتەر» ناوچەگەلێکی گردوپەڕی فڕگەی نێونەتەوەیی «موعیتیق» لە ڕۆژھەڵاتی تەرابلۆسی داوەتە بەر ھێرش.
ھێشتا ھیچ ڕاپۆرتێک لە ئاستی زیان و قوربانیانی شیمانەیی ئەم ھێرشانە بڵاو نەبووەتەوە.
تاقمی ناسراو بە سوپای نیشتیمانیی لیبی بە سەرکردایەتیی «خەلیفە حەفتەر» کە ساڵانێکی زۆر بە پاڵپشتیی عەرەبستان، میسر، میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکان و کۆمەڵێک لە وڵاتانی ڕۆژئاوا بە سەر ڕۆژھەڵاتی لیبی دا زاڵ بووە، لە ماوەی چەند مانگی ئەم دواییە بەرەو باکووری ئەم وڵاتە پێشڕەویی کردووە. حەفتەر چوارەمی ئاپریلی ئەمساڵە زایینییە فەرمانی دایە لەشکریانی خۆی کە ھێرش بکەنە سەر تەرابلۆس.
ئەم ھەنگاوەی حەفتەر لە لایەن کۆمەڵگای نێونەتەوەییەوە ئیدانە کراوە. لەوەتەی ئەم شاڵاوانە دەستیان پێ کراوە ھەتا ئێستا پتر لە ١١٠٠ کەس لە تەرابلۆسی پێتەختی ئەم وڵاتە کوژراون و لانیکەم ٥٧٠٠ کەسیش بریندار بوونەو زیاتر لە ١٤٦ ھەزار کەسیش ئاوارەو ھەڵوەدا کراون.
لیبی لە ماتی شۆڕشی ساڵی ٢٠١١ی جەماوەری ئەم وڵاتە کە بووە ھۆی ڕوخانی حکومەتی «موعەممەر قەزافی» دیکتاتۆری لەنێو براوی لیبی، بە دەستوەردانی ئەمریکاو یڕێک لە وڵاتانی ئەورووپی و ناوچەکە بە توندوتیژی و تێکچوونی سەقامی سیاسیەوە تێوە گلاوە.
لە پێنج ساڵ لەمەوبەرەوە لیبی لە بەر ناکۆکیی نێوان لایەن و تاقمەکان، دوو پەرلەمان واتە پەرلەمانی تەبرەق لە ڕۆژھەڵات و پەرلەمانی تەرابلۆس لە پێتەختی لیبی ھەیەو لەشکرییەکانیشی بە سەر دوو سوپادا دابەش کراوە.
پەرلەمانی تەبرەق لە لایەن سوپای نیشتیمانیی لیبییەوە بە سەرکردایەتیی خەلیفە حەفتەر پاڵپشتیی لێ دەکرێت و دەوڵەتی ھاوپەیمانیی نیشتیمانیی «فائیز سەراج»یش کە لە لایەن کۆمەڵگای نێونەتەوەییەوە داکۆکیی لێ دەکرێت لە شاری تەرابلۆس دایە.