ڕێککەوتن تورکیا و ڕووسیا لە سەر ئاگربڕ لە پارێزگای ئیدلیب
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i377810-ڕێککەوتن_تورکیا_و_ڕووسیا_لە_سەر_ئاگربڕ_لە_پارێزگای_ئیدلیب
"ڤیلادمیر پوتین"ی سەرۆک کۆماری ڕووسیا و "ڕەجەب تەیب ئەردوغان"ی سەرۆک کۆماری تورکیا پاش سێ کاتژمێر دانوستان سەبارەت بە کێشە و گرفتە سەر هەڵداوەکان لە پارێزگای ئیدلیب، هەڵکەوتوو لە باکووری سووریا، سەبارەت بە دامەزرانی ئاگربڕ لەم پارێزگایە گەیشتنە تەبایی.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 06, 2020 05:46 Asia/Tehran
  • ڕێککەوتن تورکیا و ڕووسیا لە سەر ئاگربڕ لە پارێزگای ئیدلیب

"ڤیلادمیر پوتین"ی سەرۆک کۆماری ڕووسیا و "ڕەجەب تەیب ئەردوغان"ی سەرۆک کۆماری تورکیا پاش سێ کاتژمێر دانوستان سەبارەت بە کێشە و گرفتە سەر هەڵداوەکان لە پارێزگای ئیدلیب، هەڵکەوتوو لە باکووری سووریا، سەبارەت بە دامەزرانی ئاگربڕ لەم پارێزگایە گەیشتنە تەبایی.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ "پوتین" پاش دانوستان لەگەڵ ئەردوغان" لە مۆسکۆ لە پرێس کۆنفرانسێکی هاوبەشدا ڕایگەیاند: دوولایەن لەسەر دامەزراندنی ئاگربڕ لە پارێزگای ئیدلیبی سووریا ڕێککەوتوون.

ئەردوغان"یش لەو کۆبوونەوە ڕۆژنامەوانییەدا ڕایگەیاند؛ ئاگربڕ لە پارێزگای ئیدلیب لە کاتژمێر 00:01ی سەر لەبەیانی ٦ی مارس (سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەینی) دەست پێ دەبێ.

بە پێی ڕاگەیاندنی سێرگەیی لاڤرۆف وەزیری دەرەوەی ڕووسیا دوو لایەن لەو دیدارەدا پێداگرییان کرد لە سەر پێویستیی پاراستنی یەکپارچەیی خاکی سووریا و پێشگرتن بە سەرهەڵدانی قەیران لەم وڵاتەدا.

سوپای تورکیا لە ڕۆژی یەکشەممەوە پاش هەڵکشانی هەژماری کوژراوانی خۆی لە ئیدلیب و پەرە سەندنی بازنەی ئەو ڕێسواییە، دەسدرێژیی سەربازیی ئەمدواییانە بۆسەر خاکی سووریای لە ژێر ناوی "قەڵغانی بەهار" بۆ داکۆکی لە گرووپە تیرۆریستییەکان و لەهەمبەر ئۆپەراسیۆنەکانی سوپای سووریا لە ئیدلیب دەست پێ کردبوو.

ئۆپەراسیۆنی سوپای سووریا و هاوپەیمانەکانی لە پارێزگای ئیدلیب، لە باکووری ئەم وڵاتە کە دوایین بنکەی گرووپە تیرۆریستییەکان لە سووریا دێتە ئەژمار، کاردانەوەی نەرێنی تورکیا و هەڕەشە و گوڕەشە بێ بڕانەوەکانی ئەم وڵاتەی بە دواوە بووە.

تورکیا یەکێک لە پشتیوانانی سەرەکیی گرووپە تیرۆریستییەکان لە سووریا دێتە ئەژمار.

سوپای تورکیا لە ماوەی چەن هەفتەی ڕابردوودا لە ئاراستەی داکۆکی لە تیرۆریستان، بنکە و مەتەرێزەکانی سوپا و ژێرخانەکانی سووریای لە ئیدلیبی دابوویە بەر پەلامار.

ئێستاکە چەن ناوچەیەکی باکووری سووریا لە ژێر دەستی هێزەکانی سوپای تورکیادان.