تەقینەوە لە نزیکی باڵوێزخانەی ئەمریکا لە تونێس
سەرچاوە ھەواڵدەرییەکان باسی ڕوودانی تەقینەوەیەکیان کردووە لە نزیکی باڵوێزخانەی ئەمریکا لە تونێس.
بە پێی ڕاپۆرتی ناوەندی ھەواڵدەریی فارس، «وەلید حیکمە» وتەبێژی فەرمیی پاسەوانی نیشتیمانیی تونێس جەختی کردووە کە سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ ھەینی، لە ناوچەی «ئەبوحیرە_٢» ھێرشێکی خۆکوژی ئەنجامی گرتووە.
وتەبێژی فەرمیی پاسەوانی نیشتیمانیی تونێس ئەوەشی وتووە کە، ھۆکاری ئەو ھێرشە خۆکوژییە کە پشتێنی تەقینەوەی پێ بووە، خۆی لە نزیکی گەشتییەکی ئاسایشتیی پارێزەری باڵوێزخانەی ئەمریکا تەقاندووەتەوە.
ھەواڵدەریی فەرمیی تونێس، خۆتەقاندنەوەی کەسێکی ھەڵگری تەقەمەنیی لە نزیکی باڵوێزخانەی ئەمریکا پشتڕاست کردووەتەوە.
کەناڵی ھەواڵدەریی ئەلجەزیرەش لە ڕاپۆرتێکدا جەختی لەوە کردووەتەوە کە، کەسێکی خۆکوژ بە سواری ماتۆڕەوە ، خۆی لە نزیکی گەشتییەکی ئاسایشتیی تونێس لەگردوپەڕی باڵوێزخانەی ئەمریکا تەقاندووەتەوە.
ھێشتا وردیاتێکی زیاتر لە بارەی ئەم ھەواڵە بڵاو نەبووەتەوە.