یەخسیرکرانی ٤٣ژنی فەلەستینی لە زیندانەکانی ڕژێمی زایۆنی
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i377960-یەخسیرکرانی_٤٣ژنی_فەلەستینی_لە_زیندانەکانی_ڕژێمی_زایۆنی
یانەی یەخسیرانی فەلەستینی ڕایگەیاند : هەرئێستاکە ٤٣ ئافرەتی فەلەستینی لە بەندیخانەکانی ڕژێمی زایۆنی یەخسیرن .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 09, 2020 12:48 Asia/Tehran
  • یەخسیرکرانی ٤٣ژنی فەلەستینی لە زیندانەکانی ڕژێمی زایۆنی

یانەی یەخسیرانی فەلەستینی ڕایگەیاند : هەرئێستاکە ٤٣ ئافرەتی فەلەستینی لە بەندیخانەکانی ڕژێمی زایۆنی یەخسیرن .

یانەی یەخسیرانی فەلەستینی ڕۆژی یەکشەممە لە ڕاپۆرتێکدا بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی ژن پیداگرت: لە ٤٣ ژنێک کە لە گرتووخانەکانی ڕژێمی زایۆنی دا یەخسیرن ، ٢٧ دایکن. بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ، چوار ژنی فەلەستینیبیش لە بازداشتی کاتیی دان وهەشت کەسی تریش دوای برینداربوون بە گوللەی سەربازانی ئیسرائیلی یەخسیر کراون. شاندی پیداچوونەوە بە کاروباری یەخسیرانی فەلەستینیش لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند : لە ساڵی ١٩٦٧ ی زایینی هەتا ئێستاکە فرەتر لە ١٧ هەزار ژنی فەلەستینی بەدەس سەربازانی ڕژێمی زایۆنی دەسگیر کراون. هەرئێستاکە فرەتر لە ٥٧٠٠ فەلەستینی لە زیندانەکانی ڕژێمی زایۆنی یەخسیرن کە ٢٥٠ کەسیان منداڵن.