چوونەسەری ژماری تووشبووان بەڤایرۆسی کۆرۆنا لەئیسرائیل
وەزارەتی تەندروستیی رژیمی زایۆنی رایگەیاند، لەکەمتر لەڕۆژێک لە سەرزەوینە داگیرکراوەکان، ١٤ حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمار کراوە .
ژماری تووشبووان بەڤایرۆسی کۆرۆنا لەسەرزەوینە داگیرکراوەکان بەپێی ئاماری رژیمی زایۆنی هەتا سەرلەبەیانی دوێنێ یەکشەممە بیست و پێنج کەس بوو، کە ئەمرۆ بۆ سی ونۆ کەس زیادی کرد.
رۆژنامەی زایۆنیستیی "هائارێتس" بەئاماژە بەچوونەسەری ژماری تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، بارودۆخ لەسەرزەوینە داگیرکراوەکانی بەشپرزە ڕاگەیاند.
رژیمی زایۆنی پێی داگرت؛ ژمارێک ئەمریکی و موسافیر کە هاتوونە فەلەستینی داگیرکراو، بۆ ماوەی دوو حەوتە لەکەرەنتینەیان دەکا.
سیستەمی فرۆکەوانیی رژیمی زایۆنی، دابەزینی داهاتەکانی لەچوار مانگی سەرەتای ساڵی٢٠٢٠ دوابەدوای هەڵوەشانەوەی گەشتی ئاسمانی لەتەبیب و بۆ ئەو شارەی لەبەر تەشەنای ڤایرۆسی کۆرۆنا، ١٤٠ هەتا ١٦٠ملوێن دۆلار مەزندە کردووە.
بنیامین نەتانیاهو سەرۆک وەزیرانی رژیمی زایۆنی لە پرێس کۆنفرانسێکدا وتی: ئیسرائیل ، بەرتەسکیدانانی زیاتر لەبەردەم ئەو موسافیرانەی لەوڵاتانی دیکەوە دێن، تاووتوێ دەکا.