ئادار 10, 2020 19:25 Asia/Tehran
  • کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی سەعودی لە حودەیدە

بەرگریی ئاسمانیی سوپاو لێژنە جەماوەرییەکانی یەمەن شەوی سێ شەممە فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی شۆڤاریی سەعودییان لە پارێزگای حودەیدەی ڕۆژئاوای یەمەن خستە خوارەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ناوەندی ھەواڵدەریی ئیرنا،بەرگریی ئاسمانیی سوپاو لێژنە جەماوەرییەکانی یەمەن  شەوی سێ شەممە فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی  شۆڤاریی سەعودییان لە پارێزگای حودەیدەی ڕۆژئاوای یەمەن خستە خوارەوە. ئەم فڕۆکە بێ فڕۆکەوانە خەریکی ئەنجام دانی ڕاسپاردەی خۆی بوو کە لە ئاسمانی ناوچەی « ئەلفازە»ی شارستانی «ئەلتەحیتا» لە حودەیدە کرایە ئامانج و خرایە خوارەوە.

سوپاو لێژنە جەماوەرییەکانی یەمەن، یەکەمی مارسیش فڕۆکەیەکی شۆڤاریی سەعودییان بە بەرزایی شاری حودەیدە لە ڕۆژئاوای یەمەن خستە خوارەوە. ھەر لەم پەیوەندییەدا پێنجەمی فڤریەش فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی شۆڤاریی دیکەی ھاوپەیمانیی سەعودی لە شارستانی «ئەلتەحیتا» لە لایەن بەرگریی ئاسمانیی سوپاو لێژنە جەماوەرییەکانی یەمەن سەرنخون کرا بوو. عەرەبستانی سەعودی وێڕای پێکهێنانی هاوپەیمانی لەگەڵ بڕێک لە وڵاتانی عەرەبی ناوچەکە لە مارسی دووهەزاروپانزەوە شاڵاوێکی بەربڵاوی دژی یەمەن دەست پێ کردووە و هاوکات ئەم وڵاتەی لە وشکانی و دەریاو ئاسمانەوە گەمارۆداوە. ئەمە جیا لەوەی کە ژێرخانەکانی ئەم وڵاتە بە تەواوی خاپوور کراون و جەماوەری ئەم وڵاتە بەرەوڕووی دیاردەی دەگمەن و بەربڵاوی برسیەتی و نەخۆشیی بەربڵاو لەوانە کۆلێرا بوونەتەوە بە تایبەت منداڵان و بەساڵاچووان. ڕێکخراوەی نەتەوەکان ڕایگەیاندووە، بە تێکڕایی نزیکەی نۆزدە ملوێن یەمەنی بە پتر لە دوو لە سێی تێکڕای حەشیمەتی ئەم وڵاتە پێویستیان بە یارمەتی و پشتیوانییە.

سەرپەیڤ