شەھید کرانی تازەلاوێکی فەلەستینی بە ھۆی لەشکریانی زایونییەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i378057-شەھید_کرانی_تازەلاوێکی_فەلەستینی_بە_ھۆی_لەشکریانی_زایونییەوە
ھێرشی لەشکریانی ڕژێمی زایونی بۆ سەر شارۆچکەی «بیتا» لە باشووری نابلۆس، شەھید بوونی فەلەستینییەک و بریندار بوونی ١٧ کەسی دیکەی لێ دەکەوێتەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 11, 2020 13:33 Asia/Tehran
  • شەھید کرانی تازەلاوێکی فەلەستینی بە ھۆی لەشکریانی زایونییەوە

ھێرشی لەشکریانی ڕژێمی زایونی بۆ سەر شارۆچکەی «بیتا» لە باشووری نابلۆس، شەھید بوونی فەلەستینییەک و بریندار بوونی ١٧ کەسی دیکەی لێ دەکەوێتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ناوەندی زانیاری گەیاندنی فەلەستین ، وەزارەتی تەندروستیی فەلەستین ڕۆژی چوارشەممە لە ئاگاداری نامەیەک دا ڕایگەیاند: موحەممەد عەبدولکەریم حەمایل تازەلاوی ١٥ ساڵانی فەلەستینی بە زەبری گوللـەی لەشکریانی زایونی شەھید کراوە.

لەشکریانی ڕژێمی زایونی و فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی ئەم ڕژێمە بەرەو ئەو فەلەستینیانەی ناوچەی ێجەبەل عەرمە» لە شارۆچکەی «بیتا» کە مانیان گرتبوو ، تەقەیان کردو لە ئەنجام دا جیا لە شەھید بوونی ئەم تازەلاوە فەلەستینییە ١٧ کەسی دیکەش بریندار بوون.

فەلەستینییەکانی دانیشتووی ئەم ناوچەیە بۆ بەرنگار بوونەوەی شاڵاوی شارۆچکەنشینە زایونییەکان خڕ ببوونەوە کە لە لایەن لەشکریانی سوپای ڕژێمی زایونییەوە ھێرشیان کرایە سەرو سەرکوت کران.

دوای ئەوەی کە «داناڵد ترەمپ»ی سەرۆک کۆماری ئەمریکا ڕۆژی سێ شەممەی ٢٨ی ژانویەی ٢٠٢٠ لە کۆشکی سپی لە کاتێکدا کە «بنیامین ناتانیاھۆ»ی سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایونیش لە تەنیشتی دا وەستا بوو، پەردەی لە سەر  گەڵاڵەی ڕەگەز پەرستانەی «سەودای سەدە» ھەڵگرت، خۆپیشاندانی فەلەستینییەکان بۆ شەرمەزار کردنی ئەم گەڵاڵەیەو دڕندەکارییەکانی ڕژێمی زایونی دژی فەلەستینییەکان بە شێوەیەکی بەرچاو پەرەی سەندووە.