تۆمار کرانی ١٧ حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کرۆنا لە عەرەبستان
وەزارەتی تەندرووستیی عەرەبستان شەوی هەینی لە بەیاننامەیەکدا باسی تۆمار کرانی ١٧ حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کرۆنا لەم وڵاتەی کرد.
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فارس؛ وەزارەتی تەندرووستیی عەرەبستان لەو بەیاننامەیەدا ڕایگەیاند؛ کەسانی تووشبوو لە ناوچەکانی ڕیاز، ئەحسا، جەددە، قەتیف، و مەککەی پیرۆز لە قرەنتینەدان و کاری دەرمانیان بۆ دەکرێ.
بە پێی ڕاگەیاندنی وەزارەتی تەندرووستیی عەرەبستان؛ هەژماری تووشبوان بە ڤایرۆسی کرۆنا لەم وڵاتە گەیشتۆتە ٦٢ کەس.
ڤایرۆسی کرۆنا کە ناوە زانستییەکەی کۆڤیدی ١٩ـیە، دواڕۆژانی ساڵی ٢٠١٩ لە شاری ڤوهانی سەر بە پارێزگای هوبێئی هەڵکەوتوو لە ڕۆژهەڵاتی چین دەرکەوت و ئێستا جگە لە ٣٠ پارێزگای ئەم وڵاتە ، لە زیاتر لە ١٢٠ وڵاتی دیکەی جیهان لەوان ئەمریکا، بەریتانیا، ئۆسترالیا، تایلەند، کۆریای باشوور، ژاپۆن، کەنەدا، فەرەنسا، ئیتالیا، ئێران، عەرەبستان و ئیماراتیش بڵاو بۆتەوە.
بە پێی دوایین ڕێژە و ئامار تا ئێستا لانیکەم ١١٩ هەزار کەس لە جیهاندا تووشی ئەو ڤایرۆسە بوونە کە لەو هەژمارە ٦٤ هەزار کەس خۆش بوونەتەوە و لە نەخۆشخانە هاتوونەتە دەرەوە. زیاتر لە ٤٣٠٠ کەسیش گیانیان لە دەست داوە.