بنپێکرانی سنووری ئاسمانیی لوبنان لە لایەن فڕۆکە جەنگییەکانی ڕژێمی زایۆنی
فڕۆکە جەنگییەکانی ڕژێمی زایۆنی دیسان سنووری ئاسمانیی لوبنانیان بەزاند.
فەرماندەرێتیی سوپای لوبنان ڕۆژی پێنجشەممە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند شەش فڕۆکەی جەنگیی دەسدرێژکاری ئیسراییلی دەسدرێژییان کردۆتە سەر سنووری ئاسمانیی لوبنان و لە ئاسمانی ناوچە جۆربەجۆرەکانی ئەم وڵاتەدا لەوان ناوچە باشوورییەکان و ناوچەکانی بقاع غربی ، کفرکل، ناقوره و دەڤەری ئەو ناوچەیە گەشتیان لێداوە و پاشان گەڕاونەتەوە بۆ فەلەستینی داگیرکراو.
بڕیارنامەی ١٧٠١ی ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوەکان کە پاش کۆتایی شەڕی ٣٣ ڕۆژە ی ئیسراییل لەگەڵ لوبنان لە ساڵی ٢٠٠٦ پەسەن کرا ، قەدەغەی کردووە ڕژێمی زایۆنی هەرچەشنە کردەوەیەکی دوژمنکارانە دژ بە لوبنان ئەنجام بدات، بەڵام ئەم ڕژێمە بە بێ ئاوڕدانەوە لەو بریارنامەیە بەردەوام سنووری ئاسمانی، زەوینی و دەریایی لوبنان دەبەزێنی.
لوبنان بەجاران لای ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوەکان و کۆڕە نێودەوڵەتییەکان خوازیاری کۆتایی هێنان بە دەسدرێژییەکانی ڕژێمی زایۆنی بووە.