ئامادەباشی گروپەکانی خۆڕاگری لە کەرتی غەززە
ئادار 14, 2020 06:04 Asia/Tehran
بە دوای بەرزبوونەوەی ئەگەری دەسدرێژیی رژێمی زایۆنی بۆسەر کەرتی غەززە ، تاقمەکانی خۆڕاگریی کەوتنە باری ئامادەباشیەوە .
بەپێی نوسینی رۆژنامەی العربی الجدید ، بەپێچەانەی هێوریی رێژەیی لە کەرتی غەززە ، مەزندەکاریەکانی موقاومە باس لە ئەگەری دەسدرێژیی رژێمی زایونی دەکەن بۆ سەر کەرتی غەززە .
لە هەمان کاتدا خەباتکارانی خۆڕاگریی رۆژی هەینی ئۆتۆمبێلیکی رژێمی زایۆنیان لە رۆژاوای رامەڵڵا دایەبەر دەسدرێژ بەڵام شۆفیرەکەی بە ساغی دەرچوو .
فەوزی بەرهووم وتەبێژی حەماس جەختی کردەوە هەڵمەتی تەقەکردن لە ئۆتۆمبێلی شارۆکە نشینی زایۆنی لە رۆژاوای رامەڵڵا ، هەڵمەتێکی بوێرانە بوو کە سەلماندی موقاومە لە لێواری رۆژاوا خەریکە زۆر دەبێ .