پەلاماری زایۆنییەکان بۆسەر قودس، دەیان فەلەستینیی بریندار کرد
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i378236-پەلاماری_زایۆنییەکان_بۆسەر_قودس_دەیان_فەلەستینیی_بریندار_کرد
سەربازانی رژیمی زایۆنی دوێشەو(یەکشەممە) هێرشیان کردە سەر شارۆچکەکانی عیساویەو "صور باهر" لە قودس.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 16, 2020 04:18 Asia/Tehran
  • پەلاماری زایۆنییەکان بۆسەر قودس، دەیان فەلەستینیی بریندار کرد

سەربازانی رژیمی زایۆنی دوێشەو(یەکشەممە) هێرشیان کردە سەر شارۆچکەکانی عیساویەو "صور باهر" لە قودس.

سەرچاوە فەلەستینیەکان ڕایانگەیاند؛ سەربازانی زایۆنی لەو پەلامارەدا دەیان فەلەستینیان بریندار و قۆڵبەست کرد.

سەربازانی زایۆنی بۆ گەیشتن بە ئامانجە پاوانخوازانەکانیان رۆژانە هێرش دەکەنە سەر ناوچە جیاجیاکانی فەلەستین و فەلەستینیان شەهیدو بریندار و یان قۆڵبەست و ڕەوانەی زیندان دەکەن.

ئێستا نزیک بە شەش هەزار فەلەستینی لە زیندانەکانی ئیسرائیلدان. لەو ژمارەیە، شەست و دوو کەسیان ژنن و سێسەت کەسیشیان تەمەنی ژێر تەمەنی یاساییان هەیە.

بەندکراوانی فەلەستینی لە گرتووخانەکانی رژیمی زایۆنی هەردەم دەکەونە بەر ئەشکەنجەی جەستەیی، رۆحی و رەفتاری نامرۆییان لەگەڵدا دەکرێ.