بەردەوامی پەلامارەکانی موشەکی هاوپەیمانی سەعودی بۆ سەر حودەیدەی یەمەن
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i378265-بەردەوامی_پەلامارەکانی_موشەکی_هاوپەیمانی_سەعودی_بۆ_سەر_حودەیدەی_یەمەن
هێزە دەسدرێژکارە سەعودیەکان ناوچە ئاوەدانەکانی شاری حودەیدەی ڕۆژئاوای یەمەنی ، دایە بەر پەلاماری موشەک.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 16, 2020 13:38 Asia/Tehran
  • بەردەوامی پەلامارەکانی موشەکی هاوپەیمانی سەعودی بۆ سەر حودەیدەی یەمەن

هێزە دەسدرێژکارە سەعودیەکان ناوچە ئاوەدانەکانی شاری حودەیدەی ڕۆژئاوای یەمەنی ، دایە بەر پەلاماری موشەک.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی هەواڵی ئەلعالەم، هێزە دەسدرێژکارە سەعودیەکان ڕۆژی دوشەممە چەند گەڕەکی ئاوەدان لە شاری حودەیدە یان داوەتە بەر موشەک. هەرلەم حاڵەدا ، سەرچاوەیەکی سەربازی یەمەنی دوێنێ ڕایگەیاند هاوپەیمانی سەعودی ئاگربەس لە حودەیدەی لە ٢٤٠ جار لەماوەی ٢٤کاژێری ڕابردوو بنپێکردووە. چوارەمین خۆلی وتووێژەکانی ئاشتی یەمەن لە شەشی دێسەمبەر بە بەشداری لایەنە یەمەنیەکان بە سەرۆکایەتی " مارتین گریفیتس : نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لەکاروباری یەمەن لە ئوستۆکهۆڵم ی سوئید دەسپێکرا وسێزدەی دێسەمبەر لەگەڵ ڕێککەوتن لەمەڕ ئاگر بڕ لە حودەیدە ، کۆتایی دا بە کاری خۆی. ئاگر بڕی ڕێککەوتن لەسەر کراو لە سوئید لە نێوان شاندە نیردراوەکان لە سەنعا وشاندی ڕیاز لە دێسەمبەری ٢٠١٨ لە پارێزگەی حودەیدە ، دەسپێکرا بەڵام هاوپەیمانی سەعودی هەموو ڕۆژێک بنپێدەکات. عەرەبستان بە پشتیوانی ئەمریکا ، ئیمارات وچەند وڵاتی تر لە مارسی ٢٠١٥ دەستی کردە دەسدرێژی سەربازی بۆ سەر یەمەن وگەمارۆی زەوینی ، دەریایی وئاسمانی ئەم وڵاتە کردووە.