زاڵبوونی هێزە یەمەنییەکان بە سەر گەورەترین ئۆردوگای سەربازی هاوپەیمانی سەعوودی لە مەریب
سوپا ولیژنە جەماوەرییەکانیی یەمەن لە درێژەی پێشڕەوییەکانیان، توانیان زاڵبن بە سەر "کەوەفێل" گەورەترین ئۆردوگای سەربازی هاوپەیمانی سەعوودی لە مەریب (ناوەندی یەمەن ) .
میدیاکانیی سەر بە دەوڵەتی لەکارکشاوەی یەمەن دانیان بە سەر ئەوە داناوە کە ئۆردوگای سەربازی کووفێل ڕووخاوەو و هۆیەکەشی ئۆپەراسیۆنی بە هێزی سوپا و لیژنە جەماوەرییەکانی یەمەن لە سی مێحوەر بەرەو مەریب زانی.
بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، سوپا ولیژنە جەماوەرییەکانی یەمەن گەییشتوونەتە"ئەلتەلعە ئەلحەمرا" لە سێ کیلومەتری مەریب.
هەروەها "ماجێد ئەلشەعیبی" بەڕێوە بەری ناوەندی میدیایی"ئەلزالێع" لەیەمەن دانی بە سەر ئەوە داناوە:بزوتنەوەی ئەنسارۆڵڵا دوای زاڵبوون بە سەر هەموو پادگانەکان ئەلجووف و مەریب، دەستییان ڕاگەییشتووە بە چەک و چۆڵی پێشکەوتووی بەجێماوەی هاوپەیمانی سەعوودی کەدەکرێ پێنج ساڵ شەڕیان لەگەڵ دا بکەی.
ژمارێک لە سەرچاوەکانی دەنگ وباسیش ڕایانگەیاندووە کە لەنێوان هێزەکانی لایەنگری ئیمارات و هێزەکانی لایەنگری سەعوودی لە ستانی عەدەن لە باشووری یەمەن، ئالۆزییەکانی بێ وینە پێشینەی ئاسایشتی هەیە.
بەگوتەی سەرچاوە خۆجێیەکان، هێزەکانی ئەنجوومەنی ئینتقاڵی باشووری یەمەن سەربە ئیمارات بە سازکردنیی ناوەندی سەربازی لە ڕیگاکانی سەر بە شەقامەکانی عەدەن،زاڵبوون سەر ئەم سآرتە و ترۆمبیلەکان بە وردی دەپشکنن.
کەمتر لە ١٠ رۆژی دیکە پێنجەمین ساڵی شەڕی هاوپەیمانی سەعوودی دژی یەمەن کۆتایی دێت. ئەم شەڕە تابە ئێستا پتر لە ١٠٠ هەزارکوژراو، سەدان هەزار بریندار و پتر لە ٣ ملوێن ئاوارەی لێکەوتەوە.