وڵاتانی عەرەبی دەیانەوێت رێگەی چوونە لیبیا لە ئەردۆغان بگرن
گۆڤاری نیزافیسیمایا غازیتا راپۆرتێکی بڵاوکردووەتەوە دەربارەی رۆڵی میسر و ئیماراتی عەرەبی لەرێگەگرتنی دەریایی لەبەرانبەر کەشتی چەکەکانی تورکیا بۆ لیبیا.
بەپێی راپۆرتەکە، لە سوپای نیشتمانی لیبیادا چەند یەکەیەکی تایبەتی دەریایی زیادی کردووە و کاریان بریتییە لە رووبەرووبوونەوەی هێزەکانی تورکیا، کە هێزە نوێیەکە لە لیبیەکان پێک دێت، بەڵام ئیمارات و میسر دوو رکابەرە سەرەکییەکەی سیاسەتەکانی ئەردۆغان لە لیبیا بەشداری لە دروست کردنیدا دەکەن.
بەڵام لە نێوەندی شارەزایاندا، گومان دەربارەی یەکە نوێیەکانی سوپای نیشتمانی لیبیا هەیە، لەم بارەیەوە، شارەزای سەربازی (یوری لیامین) دەڵێت: گومانم دەربارەی چالاکی پرۆسەکانی هێزە دەریاییەکانی نیشتمانی لیبیا بە تەنیا هەیە.
هەروەها دەڵێت: بەبێ پشتیوانی چڕی فرۆکە. لە واقیعدا، تورکیا لە ماوەی نێوان یەنایر تاکو فیبرایەر توانیویەتی کەشتیە قڕ لە چەک و تەقەمەنیەکانی بگەیەنێتە تەرابلس. سوپای نیشتمانی لیبیا هیچ شتێکی لە دەریادا نیە هاوتای تواناکانی هێزە تورکیەکان بێت.
لیامین ئاماژەی بەوەش داوە بەشێکی زۆر لە کەل و پەلە جەنگیەکانی تورکیا پێش ئەوە لە رێگەی ئاسمانیەوە گواستراونەتەوە، بەڵام زۆربەی ئەو کەل و پەلانەی نرخ و قەبارەیان گەورەیە لە رێگەی دەریاوە گەیەنراون.
شارەزای ئەنجوومەنی روسیی بۆ کاروباری دەرەوە، ئەنتۆن مارداسۆف ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە، پارێزەرانی حەفتەر هەوڵی ئەوە دەدەن رێگەی دەریایی لە حکومەتی نیشتمانی بگرن و چەکی پێنەگات، هەستیان بەوە کردوە کاری دەریایی یەکێتی ئەوروپا کە چاوەڕوان دەکرێ لە وەرزی بەهاردا دەست پێدەکات لە واقیعدا لە بەرژەوەندی حەفتەردا کار دەکەن.
مارداسوف دەشڵێت: لەلایەکی ترەوە، روون نییە ئەم کارەی ئەوروپییەکان لە بەهاردا چی دەبێت دەربارەی کۆچبەری و چۆن سزای ئەوانە دەدات، کە چەک دەگوازنەوە، چونکە ئەو کەشتیانەی چەکی تورکییان هەڵگرتووە لە تەرابلس ئاڵای لوبنانیان بەرزکردووەتەوە و کەشتی جەنگیشییان لەگەڵدایە.
هەروەها دەڵێت: لەگەڵ ئەوەشدا ژمارەیەکی زۆر تری وردەکاری هەیە، کە روونە حەفتەر دەیەوێت دوژمن بخاتە دۆخێکی نا بەرانبەر و نا یەکسانەوە.