چەکدارانی ئەمریکی گەیشتوونە فڕگەی عەدەن لە یەمەن
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i378388-چەکدارانی_ئەمریکی_گەیشتوونە_فڕگەی_عەدەن_لە_یەمەن
فڕۆکەیەکی ئەمریکی هەڵگری١٢٨ چەکداری وڵاتەکەی گەیشتووەتە فڕۆکەخانەی یەمەن.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 19, 2020 13:41 Asia/Tehran
  • چەکدارانی ئەمریکی گەیشتوونە فڕگەی عەدەن لە یەمەن

فڕۆکەیەکی ئەمریکی هەڵگری١٢٨ چەکداری وڵاتەکەی گەیشتووەتە فڕۆکەخانەی یەمەن.

بەپێی ڕاپۆری ماڵپەڕی ئەنساروڵڵای یەمەن؛ "ئەحمەد حەسەن" پارێزگاری "شبوە" ی یەمەن رۆژی  چوارشەممە هاوکاریی هاوپەیمانیی سەعودی بەمەبەستی هاتنی هێزە ئەمریکییەکان بۆ بەندەری "بلحاف"ی شەرمەزار کردو وتی: هاتنی هێزە ئەمریکییەکان بۆ بەندەری بلحاف پەڵەیەکی شورەییە لەسەر ناوچاوانی هاوپەیمانیی دەسدرێژکار و هۆیەکە لەسەر ئەوەی ئەمریکا لەپشتی پێنج ساڵ شەڕی یەمەنەوەیە.

پارێزگاری "شبوە" ی یەمەن پێی داگرت؛ گواستنەوەی هێزە ئەمریکییەکان بۆ بەندەری تلحاف، جۆرێک داگیرکەریی نەرمە بەبیانووی بەرەنگاربوونەوەی ترۆریزم و دەستەووشەی بەرەنگاربوونەوەی ترۆریزم بووە بە بیانوویەک و وڵاتانی ئەندامی هاوپەیمانی، پاڵپشتیی دراڤی و چەکامێری لە گرووپە ترۆریستییەکان دەەکەن.

ماڵپەڕی ئەنساروڵڵای یەمەن پێی داگرت؛ ئەو کردە لەکاتێکدا ئەنجام دەگرێ کە حەوتەی ڕابردوو سەت و دە کەس لە هێزی ئەمریکی گەیشتنە شبوەو بەندەری بلحاف لەباشوری یەمەن.

بەپێی ئەو ڕاپۆرە، مەبەستی جم و جۆڵی بەرفراوانی ئەمریکا لە پارێزگا داگیرکراوەکانی یەمەن، بوارخۆشکردنە بۆ دەسوەردانی سەربازیی شیمانەیی و دامەزراندنی پێگەو سەربازگە لە خاکی یەمەندا.