یەمەن ھێرش کردنەسەر نەخۆشانی کۆرۆنایی لەم وڵاتەی ئیدانە کرد
لێژنەی باڵای بەرنگار بوونەوەی کۆرۆنا لە یەمەن، ھێرشی دەست درێژکارانی سەعودی بۆ سەر ناوەندەکانی کەرەنتینەکردن و حەسانگە تایبەتییەکانی نەخۆشانی کۆرۆنایی لەم وڵاتەدا ئیدانە کرد.
فڕۆکە شەڕکەرەکانی سەعودی ھێرشیان کردە سەر ئەو حەسانگەیەی کە لە قوتابخانەی ئەلمەحجەبەی پارێزگای بەیزا بۆ نەخۆشانی کۆرۆنایی ڕەچاو کراوە لەگەڵ شوێنی تایبەتی کەرەنتینە کردنی لێخوڕەکانی گەڵابە لە نزیکی عەففار.
لێژنەی باڵای بەرنگار بوونەوەی کۆرۆنا لە یەمەن ڕایگەیاند: ھێرشی دەست درێژکارانی سەعودی لە چوارچێوەی ھەوڵی وڵاتانی دەست درێژکار بۆ ئاخنینی کۆرۆنا لە یەمەن ئەنجام دەگڕێت کە ھەتا ئێستا بە پاقژی ماوەتەوەو ئەم ڤایرۆسە ڕووی تێ نەکردووە.
لە بەیاننامەی لێژنەی باڵای بەرنگار بوونەوەی کۆرۆنا لە یەمەن دا ھاتووە: بەرلەمەش فڕۆکە شەڕکەرەکانی دەست درێژکارانی سەعودی ھێرشیان کرد بووە سەر گردوپەڕی شوێنی کەرەنتینە کردنی نەخۆشانی کۆرۆنایی لە «سلیف»ی سەربە پارێزگای حودەیدە.