دەوڵەتی ڕزگاری نەتەوەیی یەمەن زۆرتر لە دووهەزار زیندانیی ئازاد کرد
دەوڵەتی ڕزگاری نەتەوەیی یەمەن ڕایگەیاند لە ناوەڕاستی مانگی ڕابردووەوە تائێستا دوو هەزار و سێسەدوشەست و یەک زیندانی لە پێناو ڕێ وشوێنی چاوەدێری بەسەر پەرەسەندنی کرۆنا، ئازاد کراون.
بەپێی ڕاپۆری کەناڵی ئەلعالەم، نەبیل عەزانی دادئەستێنی گشتیی دەوڵەتی ڕزگاری نەتەوەیی یەمەن ئەمڕۆ دووشەمە وتی : ئەم زیندانیانە لەو کەسانەن کە خاوەن مەرجی دیاریکراو بوونە و هەڵبژێردراون کە لە نموونەی ئەو مەرجانە تێپەڕکردنی سێ لەچواری مەحکومیەت لە تاوانە قورسەکان و تێپەڕکرانی نێوەی ماوەی مەحکومیەت لە تاوانە سووکەکان و کرداری باش بووە.
دادئەستێنی گشتیی دەوڵەتی یەمەن وتیشی : ئازاد کردنی زیندانییەکانی یەمەنی لە پێناو جێبەجێ کردنی فەرمانی سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی بۆ بەرەنگار بوونەوەی پەرەسەندنی ڤایرووسی کرۆنا ئەنجام دراوە .
پەرەسەندنی ڤایرووسی کرۆنا لە یەمەن لە حاڵێکدایە کە دەستدرێژکارییەکانی هاوپەیمانی سعودی بەدژی یەمەن ئێستا گەیشتووەتە شەشەمین ساڵی بەدوای یەکی خۆی دا و لەم ماوەیە دا ژومارێکی زۆر لە خەڵکی یەمەن لە پەلاماری هاوپەیمانی سعودی کوژراون و بریندار بوونە و ژومارێکی زۆریش ئاوارە بوونە .