درێژەی پەلاماری فرۆکە جەنگیەکانی سعودیا بۆسەر یەمەن
نیسان 17, 2020 15:32 Asia/Tehran
هاوکات لەگەڵ تێپەڕینی هەفتەیەک بەسەر ئاگربەسی بانگەشەبۆکراوی ئالی سعوود، فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانی سعودیا لە بەیانی ئەمڕۆ هەینییەوە پازدە جار ناوچە جۆربەجۆرەکانی ڕۆژهەڵاتی یەمەنیان بوردومان کردوە.
بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی مەسیرە، فڕوکەجەنگییەکانی ڕژێمی سعودی ئەمڕۆ بەیانی دوو پارێزگەی جوف و مارب لە باکووری ڕۆژهەڵاتی ئەم وڵاتەیان بوردومان کرد.
شاری مجزر لە پارێزگەی مارب دوو جار و شاری مەدغەل هەرلەم پارێزگەیەش شەش جار کەوتنە بەرپەلاماری ئاسمانی .
لە پارێزگەی جوفیش فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای سعودی شەش جار شاری مەدغەل و سێ جاریش شاری حەزمیان بوردومان کرد.
شارەکانی خب و شەعفیش چوار جار بوردومان کران .