نیسان 23, 2020 09:49 Asia/Tehran
  • وەزارەتی د ەرەوەی یەمەن: وڵاتانی بیانی فرۆشتنی چەک بە عەرەبستانیان دەست پێ کردووەتەوە

وەزارەتی د ەرەوەی دەوڵەتی ڕزگاریی نیشتیمانیی یەمەن لە بەیاننامەیەک دا وێڕای ئاماژە کردن بە دەست پێ کرانەوەی فرۆشتنی چەک بە عەرەبستانی سەعودی و میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکان لە لایەن ھێندێک لە دەوڵەتەکانەوە، ئەم ھەنگاوەی وڵاتانی بیانیی ئیدانە کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی بنکەی (ئەلغەدپرێس)، وەزارەتی د ەرەوەی دەوڵەتی ڕزگاریی نیشتیمانیی یەمەن ڕۆژی چوارشەممە لە بەیاننامەکەی دا وێڕای داخ و مەخابن دەربڕین لە بەر خەمساردیی وڵاتان سەبارەت بە دەست پێ کردنەوەی فرۆشتنی چەک و چۆڵ بە عەرەبستانی سەعودی و میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکان و سەرنج نەدانیان بە پەتای کۆرۆناو بەردەوامیی شاڵاوەکانی سەر یەمەن، ڕایگەیاند: ئەم بابەتە دەربڕین درۆینە بوونی بانگێشتنی ئەم وڵاتانە بۆ ئاشتی و ڕاگیرانی شەڕی یەمەنە.

وەزارەتی د ەرەوەی یەمەن ھەروەھا داوای لە پەرلەمان و ڕێکخراوە مافەوانییەکان و ھەروەھا ھەڵسوڕاوانی ئەم وڵاتانەش کرد کە وێڕای گوشارخستنەسەر دەوڵەتەکانیان، ناچاریان کەن بە پرسی فرۆشتنی چەک بە وڵاتانی دەست درێژکاردا بچنەوە.

شەڕی ھاوپەیمانیی سەعودی دژی یەمەن لە ٢٦مارسی ٢٠٢٠ چووە نێو شەشەمین ساڵی خۆیەوە. وڵاتانی ڕۆژئاوایی و بەتایبەت ئەمریکا بە فرۆشتنی چەک و چۆڵ بە عەرەبستان کە لە شەڕی دژی یەمەنیش دا بەکار دەھێندرێن، بە کردەوە بوونەتە ھاوبەشی دڕندەکارییەکانی ئالی سەعود لەم شەڕەدا.

 

سەرپەیڤ