ھێزەکانی بەرداکۆکیی ئیمارات لە باشووری یەمەن خودموختارییان راگەیاند
ئەنجوومەنی ئینتقالیی باشووری یەمەن کە ئیمارات پشتیوانیان لێدەکات ، لە پارێزگا باشووریەکانی یەمەن خودموختارییان راگەیاند .
بە پێی راپۆرتی ئیرنا ، ئەنجوومەنی ئینتقالیی یەمەن بە دوای توندبوونی ناکۆکیەکانی لە گەڵ حکومەتی وازلەکارھێناوی مەنسوور ھادی ، وێڕای راگەیاندنی خودموختاریی لە عەدەن وپارێزگا باشووریەکانی دیکەی یەمەن ، وتیشی ، باری نائاسایی لە شەوی رابردووەوە جێبەجی کردووە.
لە 5رۆژ لەمەوبەرەوە تا ئێستا خەڵکی عەدەن بۆناڕەزایەتی بەبڕینی کارەبا و رەوشی گوزەرانی خۆیان لە دژی حکومەتی مەنسوور ھادی و ئەنجوومەنی ئینتقالیی رژانە سەر شەقام .
وەزاڕەتی دەرەوەی حکومەتی واز لە کارھێناوی یەمەنیش کە لە لایەن عەرەبستانەوە داکۆکیی لێدەکرێ ، ئە م ھەنگاوەی ئەنجوومەنی ئینتقالیی بۆ دامەزراندنی باری نائاسایی و خودموختاریی لە باشووری یەمەنی ، بە سەرھەڵدانی چەکداری و پاشەکشەی تەواو لە رێککەوتنی ریاز ناوبرد .
رێککەوتنی ریاز لە نێوان سعودی و ئیمارات لە سەر دابەشکردنی دەسەڵات و کۆتایی ھێنان بە تێکھەڵچوونی ھێزەکانی نزیک بە خۆیان لە باشووری یەمەنە .