نیسان 26, 2020 23:37 Asia/Tehran
  • دژایەتی کردنی پارێزگا باشووریەکانی یەمەن لە گەڵ راگێندرانی خودموختاریی ئەنجوومەنی ئینتقالیی

پارێزگا باشووریەکانی یەمەن دژایەتیان نیشاندا لە گەڵ بڕیاری ئەنجوومەنی ئینتقالیی بەر داکۆکیی ئیمارات لەمەڕ راگەیاندنی خودموختاریی لە باشووری یەمەن .

بە پێی راپۆری ھەواڵدەریی یەمەنیی سەبا ، پارێزگاکانی ئەبین ، شەبوە ، حەزەر مەوت ، موھرە و سەفتەری لە باشووری یەمەن لەگەڵ بڕیارەکەی ئەنجومەنی ئینتقالیی دژایەتیان نیشاندا . 

ئەنجوومەنی ئینتقالیی یەمەن بە دوای توندبوونی ناکۆکیەکانی لە گەڵ حکومەتی وازلەکارھێناوی مەنسوور ھادی ، وێڕای راگەیاندنی خودموختاریی لە عەدەن وپارێزگا باشووریەکانی دیکەی یەمەن ، وتیشی ، باری نائاسایی لە شەوی رابردووەوە جێبەجی کردووە.

وەزاڕەتی دەرەوەی حکومەتی واز لە کارھێناوی یەمەنیش کە لە لایەن عەرەبستانەوە داکۆکیی لێدەکرێ ، ئە م ھەنگاوەی ئەنجوومەنی ئینتقالیی بۆ دامەزراندنی باری نائاسایی و خودموختاریی لە باشووری یەمەنی ، بە سەرھەڵدانی چەکداری و پاشەکشەی تەواو لە رێککەوتنی ریاز ناوبرد .

رێککەوتنی ریاز لە نێوان سعودی و ئیمارات لە سەر دابەشکردنی دەسەڵات و کۆتایی ھێنان بە تێکھەڵچوونی ھێزەکانی نزیک بە خۆیان لە باشووری یەمەنە .

سەرپەیڤ