May 02, 2020 11:44 Asia/Tehran
  • ئەنساروڵڵای یەمەن : پەلاماری هاوپەیمانیی سعودی بۆسەر کاروانی خۆراک و دەرمان تاوانی جەنگییە

ئەندامێکی ئەنجوومەنی باڵای سیاسیی یەمەن پەلاماری هاوپەیمانیی سعودیی بۆسەر کاروانێکی هەڵگری خواردەمەنی و دەرمان لە ناوەندی گومرکیی عەفار لە پارێزگەی بەیزای بە تاوانی جەنگیی زانی .

محەمەد عەلی حوسی ئەمڕۆشەممە لەسەر توویتەر نووسی ، پەلاماری دەسدرێژکارانی سعودی بۆسەر گومرکی عەفار ، نمونەی دیاری تاوانی جەنگییە کە هاوپەیمانیی دەسدرێژکار بە درێژایی ساڵانی رابردوو دەرهەق بە گەلی یەمەن ئەنجامی داوە و کاری هێرشبەرانە و کوشتار ، دیارترین تاوانکاریەکان لە ساڵانی رابردودان . 

حوسی وتیشی ، هاوپەیمانیی سعودی و ئەمریکا لە جیاتی ئەوەی کە بەرەنگاری ڤایرووسی کۆڕۆنا ببنەوە ، پەلاماری ئاسمانیی و زەمینیی بۆسەر یەمەنیان توندتر کردووە .

سەرچاوەی یەمەنیەکان ئەمڕۆ بەیانیی هەواڵی پەلاماری فڕۆکەکانی سعودیان بۆسەر گومرکی عەفار لە پارێزگەی  بەیزا بڵاوکردەوە کە لەم پەلامارەدا 11 لۆریی هەڵگری خواردەمەنی و دەرمان لە ئاگردا سووتان .

تا ئێستا سێ کەس بریندار بوون و ژمارێکیش بێسەروشوێن کە لە نێوانیاندا  کەسانی بیانی ش هەن .

سەرپەیڤ