ھێرشی فڕۆکەشەڕکەرەکانی ڕژێمی زایونی بۆ سەر باکووری کەرتی غەززە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i380558-ھێرشی_فڕۆکەشەڕکەرەکانی_ڕژێمی_زایونی_بۆ_سەر_باکووری_کەرتی_غەززە
میدیاکانی فەلەستینی سەرلەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە باسی ھێرشی تۆپخانەی و ئاسمانیی ڕژێمی زایونییان کرد بۆ سەر ڕۆژھەڵاتی شارۆچکەی «بەیت حانون» لە باکووری کەرتی غەززە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 06, 2020 07:19 Asia/Tehran
  • ھێرشی فڕۆکەشەڕکەرەکانی ڕژێمی زایونی بۆ سەر باکووری کەرتی غەززە

میدیاکانی فەلەستینی سەرلەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە باسی ھێرشی تۆپخانەی و ئاسمانیی ڕژێمی زایونییان کرد بۆ سەر ڕۆژھەڵاتی شارۆچکەی «بەیت حانون» لە باکووری کەرتی غەززە.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی شەھاب، میدیاکانی ڕژێمی زایونی پێشتر بانگەشەی ئەوەیان کرد بوو کە، ڕۆکێتێک لە ناوچەی کراوەی ئەنجومەنی ناوچەیی «سدوت نیگف»ی داوە.

دوابەدوای ھاوێژرانی ئەم ڕۆکێتە ئاژیری مەترسی بەرز بووەتەوە.

ھەتا ئێستا ھیچ دەنگ و باسێک لەمەڕ زیانی گیانیی شیمانەیی ئەم ھێرشانە بڵاو نەبوونەتەوە.

ھێرشی زایونییەکان بۆ سەر کەرتی غەززە لە کاتێکدایە کە ڤایرۆسی تازەی «کۆڤیدی _١٩» لەم ناوچەیەدا، وەک تەواوی ناوچەکانی دنیا تەشەنای سەندووە، کەچی سەرچاوە پزیشکی و دەرمانییەکانی غەززە لە بەر گەمارۆی چەند ساڵەی ڕژێمی زایونی کەرەستەی پێویستیان بۆ بەرنگار بوونەوەی نییەو لەوانەیە ئەم ناوچەیە توشی قەیرانێکی مرۆڤیی قورس ببێت.