کشانەوەی بەڕێوەبەری گشتیی وەزارەتی تەندروستیی ڕژێمی زایونی
بەڕێوەبەری گشتیی وەزارەتی تەندروستیی ڕژێمی زایونی لە پۆستەکەی کشایەوە
بەپێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، «موشەبارسیمان_Moshe Bar Siman» بەڕێوەبەری گشتیی وەزارەتی تەندروستیی ڕژێمی زایونی ڕۆژی سێ شەممە داخوازنامەی کشانەوە لە پۆستەکەی ڕادەستی «بنیامین ناتانیاھۆ» سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایونی کرد.
بەرلەمە و بە پەرەسەندنی ڕەخنە لە کردەوەی مالوم «یەعکوڤ لیتزمەن_ Yaakov Litzman» وەزیری تەندروستیی ڕژێمی زایونی لەمەڕ بەرنگار بوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئەویش لەو پۆستە کشابووەوە.
وەزارەتی تەندروستیی ڕژێمی زایونی ڕایگەیاندووە، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو ٣٤ کەسی دیکە توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا ھاتوون کە بە زیاد کرانی ئەم توشبووە تازانە، ژمارەی تێکڕای توشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئیسرائیل بۆ شانزە ھەزارو ٥٢٦ کەس ھەڵکشاوە کە دۆخی ٦٧ کەسیان شپرزەیە.
ھەروەھا بە گیان لە دەست دانی چوار کەسی دیکە، ژمارەی قوربانیانی کۆرۆنا لە ھەرێمی ژێر دەستەڵاتی ڕژێمی زایونی دەگاتە٢٥٨ کەس.
بەرلەمەش ڕاپۆرتێکی نھێنیی پەرلەمانی ڕژێمی زایونی ئەوەی دەرخست بوو کە ئەم ڕژێمە بۆ بەرنگار بوونەوەی کۆرۆنا کەرەستەی پێویستی لەبەر دەست دا نییە.