پەک کەوتنی ڕێ و ڕەسمی سوێند خواردنی کابینەی ڕژێمی زایونی
ڕێ و ڕەسمی سوێند خواردنی کابینەی ڕژێمی زایونی بە سەرۆکایەتیی «بنیامین ناتانیاھۆ» کەوتە ڕۆژی یەکشەممەی داھاتوو.
میدیاکانی ڕژێمی زایونی باسی ئەوەیان کردووە کە، ناکۆکی لەنێو پارتی لیکود بە سەرۆکایەتیی «بنیامین ناتنانیاھۆ» لە سەر دابەشکردنی پۆستە وەزارییەکان بووەتە ھۆی پەک کەوتنی ڕێ و ڕەسمی سوێند خواردنی کابینەکەی ئەم ڕژێمە.
«ڕووین ڕیڤلین» سەرۆکی ڕژێمی زایونی حەوتەمی مانگی مای بنیامین ناتانیاھۆی بۆ پێکھێنانی کابینە ڕاسپارد.
ئەم ھەنگاوە دوای ئەوە بوو کە نوێنەرانی پەرلەمانی ڕژێمی زایونی دەنگی ئەرێنییان دا بە پێکھاتنی کابینەی «بنیامین ناتانیاھۆ»و «بێنی گانتێز» لە سەر بنەمای سەرۆکایەتی کردنی دەورەیی ئەنجومەنی وەزیران.
«بنیامین ناتنانیاھۆ» سەرۆکی پارتی لیکود و «بێنی گانتێز» سەرۆکی پارتی شین و سپی پێشتر بۆ پێکھێنانی کابینەیەکی ھاوبەند لە سەرزەوییە داگیرکراوەکاندا ڕێک کەوتبوون.
بە پێی ئەم ڕێککەوتنە ناتانیاھۆ بۆ ماوەی ساڵ و نیوێک سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیرانی بە ئەستۆ دەبێت و پاشان ئەم پۆستە ڕادەستی گانێز دەکرێت.