کاربەدەستێکی رێکخراوی نەتەوەکان : کۆرۆنا لە یەمەن ماڵوێرانکەر دەبێ
May 18, 2020 21:24 Asia/Tehran
بەرپرسی کۆمیساریای رێکخراوی نەتەوەکان بۆ کاروباری پەنابەران لە یەمەن لە بارەی رەوشی خراپی یەمەن و کاریگەریی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا لەسەر ئەم وڵاتە وشداری دا .
جان نیکۆلاس بوز بە کەناڵی سکای نیوزی گوت : نیوەی ناوەندە تەندروستی و دەرمانیەکانی یەمەن بە دوای پەلامارەکانی 5 ساڵی رابردووی ھاوپەیمانیی دەسدرێژکاری سعودی کاول بوون و کارتێکەریی بڵاوبوونەوەی ڤایروسی کۆرۆنا لەسەر ئەم وڵاتە ماڵوێرانکەر دەبێ .
بوز وتیشی : دانیشتوانی یەمەن بە ھۆی نەخۆشیی دیکە وەک تاوی دنگی ، مەلاریا و کۆلێراش گیانی خۆیان لە دەست ئەدەن .
فەزڵ قائید ئەحمەد یەکێک لەو کەسانەی کە گۆڕستانی شاری عەدە ن لە باشووری یەمەن بەڕێوەدەبات ، بە سکای نیوزی گوتی : تەنیا لە یەک حەوتەدا نزیکەی 500 کەس بە ھۆی نەخۆشیی ھاوشێوەی کۆرۆنا مردن .