حوزه‌یران 04, 2020 19:54 Asia/Tehran
  • ھاوپەیمانیی لاوانی ١٤ی فڤریەی بەحرەین: دەست درێژکارانی سەر یەمەن دەبێ سزا بدرێن

ھاوپەیمانیی لاوانی ١٤ی فڤریەی بەحرەین ئامانج لە کۆنفرانسی «وڵاتانی یارمەتیدەری یەمەن»یان چەواشە کردنی بیروڕای گشتی زانی و داوای سزادرانی دەست درێژکارانی سەر ئەو وڵاتەیان کرد.

عەرەبستان کە لە مارسی ٢٠١٥وە بە پشتگریی ئەمریکاو میرنشینە عەرەبییەکان و چەند وڵاتێکی دیکە ھێرشی کردووەتە سەر یەمەن، ڕۆژی سێ شەممە لە ڕیاز خۆی کرد بە میوانداری دانیشتنێک بە مەبەستی کۆکردنەوەی بارەبووی دراڤی بۆ یەمەن و لە کۆتایی دانیشتنەکەش دا بانگەشەی کرد کە زیاتر لە ملیاردێک دۆلار بۆ یەمەن کۆکراوەتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی تەلەفزیۆنیی ئەلمەسیرە، ھاوپەیمانیی لاوانی ١٤ی فڤریەی بەحرەین بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەک ڕ ایگەیاندووە کە، ھێزەکانی ھاوپەیمانی سەعودی توشی تاوانی دڕندانە ھاتوون لە یەمەن داو شەڕی دژی ئەو وڵاتە دەبێ دەستبەجێ ڕاگیردرێت.

ھاوپەیمانیی لاوانی ١٤ی فڤریەی بەحرەین داوای گەڕانەوەی بانکی ناوەندی لە عەدەنی باشووری یەمەن  بۆ سەنعای پێتەختی یەمەنیان کردووە بۆ خەرج کرانی کارمەندان و خانەنشینەکانی یەمەنی و لە ھاوپەیمانیی دەست درێژکاری سەعودیشی ویستووە کە قەرەبووی کاولییەکانی دەست درێژکارییەکەی لە یەمەن دا بکاتەوە.

ڕژێمی سەعودی و ھاوپەیمانەکانی لە ئێستادا لە بەر خۆڕاگریی جەماوەری یەمەن نەیانتوانیوە بە ئامانجەکانی خۆیان لەم وڵاتەدا بگەن کە ھێنانە سەر کاری کەسێکی دەستنیای سەربەخۆیانە.

سەرپەیڤ