حوزه‌یران 12, 2020 15:53 Asia/Tehran
  • ئامادەیی ڕاگەیاندنی ھەشت وڵاتی ئەورووپی بۆ بە فەرمی ناسینی وڵاتی سەربەخۆی فەلەستینی

ئەندامی لێژنەی ناوەندیی بزوتنەوەی فەتح باسی ئامادە بوونی ھەشت وڵاتی ئەورووپیی کرد بۆ بەفەرمی ناسینی وڵاتی سەربەخۆی فەلەستین لە کاردانەوەیەک دا بەرامبەر بە گەڵاڵەی داگیرکردنی کەرتی ڕۆژئاوا.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی سەما،«عێزام ئەحمەد» ئەندامی لێژنەی ناوەندیی بزوتنەوەی نیشتیمانیی ڕزگاریدەری فەلەستین «فەتح» وتی: ھەشت وڵاتی ئەورووپی لە کاردانەوەیەک دا بەرامبەر بە گەڵاڵەکەی ڕژێمی زایونی لەمەڕ داگیرکردنی کەرتی ڕۆژئاوا، ئامادەیی ئەوەیان ڕاگەیاندووە کە بە شێوەی یەک لایەنەو بە دوور لە ھاودەنگیی وڵاتانی ئەندامی یەکێتیی ئەورووپا، وڵاتی سەربەخۆی فەلەستین بە فەرمی بناسن.

ئەم ئەندامەی لێژنەی ناوەندیی بزوتنەوەی فەتح، وتیشی: فەلەستین بۆ بەرپاکردنی کۆبوونەوە لە ڕێکخراوەی نەتەوەکان لەوانە کۆگەی گشتیی و ئەنجومەنی ئاسایشت ھەوڵ دەدەن.

یەکێتیی ئەورووپا نەیاری گەڵاڵەی داگیرکرانی زەوی و زاری زیاتری کەرتی ڕۆژئاوای چۆمی ئەردەنە.

ئەمەو لە لایەکی دیکەوە میدیاکانی ئیسرائیلی باسی ئەوە دەکەن کە لە نێوان «بێنی گانتێز» وەزیری بەرەڤانی و «بنیامین ناتانیاھۆ» سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایونی سەبارەت بە لکاندنی بەشگەلێکی کەرتی ڕۆژئاوا ناکۆکییان لێ پەیدا بووە.

گانتێزو بڕێک لە ڕێبەران و سەرۆکانی پارتە زایونییەکان لەو باوەڕەدان کە گەڵاڵەی لکاندنی زەوی و زاری زیاتر بە ئیسرائیل دەبێتە ھۆی تێکچوونی پەیوەندییەکانی ئیسرائیل و ئەردەن.

سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایونی بە نیازە یەکەمی ژوئیە بەشگەلێکی کەرتی ڕۆژئاوا بلکێنێ بە سەرزەوییە داگیرکراوەکانەوە.

سەرپەیڤ