تەقەکردن لە گردوپەڕی تەلەبیب کوژران و بریندار بوونی دوو کەسی لێ کەوتەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i382526-تەقەکردن_لە_گردوپەڕی_تەلەبیب_کوژران_و_بریندار_بوونی_دوو_کەسی_لێ_کەوتەوە
تەقەکردن لە شاری «یافا» لە گردوپەڕی تەلەبیبی پێتەختی ئیسرائیل کوژراوێک و بریندارێکی لێ کەوتەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 17, 2020 04:14 Asia/Tehran
  • تەقەکردن لە گردوپەڕی تەلەبیب کوژران و بریندار بوونی دوو کەسی لێ کەوتەوە

تەقەکردن لە شاری «یافا» لە گردوپەڕی تەلەبیبی پێتەختی ئیسرائیل کوژراوێک و بریندارێکی لێ کەوتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەی زایونیستیی «جرۆزاڵم پۆست» تەقەکردنەکە ئێوارەی ڕۆژی سێ شەممە لە شەقامی «ڕوبنشتاین»ی شاری بەندەریی «یافا» ڕووی داو لەم ڕووداوەدا لاوێکی بیست ساڵان کوژراو منداڵێکیش بریندار بوو.

بە پێی ڕاگەیاندنی پۆلیسی ڕژێمی زایونی، تەقەکردنەکە کارێکی تاوانکارانە بووەو تەقەکەرانیش دوای ئەو کارەیان ھەڵاتوون.

پەرەسەندنی بێکاری لە نێو شارۆچکە نشینە زایونییەکان بووەتە ھۆی پەرەسەندنی لە ڕادەبەدەری تاوان و دڕندەکاری لە نێویاندا.