ئاب 05, 2020 00:23 Asia/Tehran
  • کوژرانی لانیکەم دە کەس لە تەقینەوەی بەیرووت دا_ ڕاگەیەندرانی ماتەمینیی گشتی

میدیا ھەواڵییەکان شەوی چوارشەممە باسی کوژرانی لانیکەم دە کەسیان کردووە لە تەقینەوەی ڕۆژی سێ شەممەی بەیرووتی پێتەختی لوبنان دا.

ئێوارەی ڕۆژی سێ شەممە تەقینەوەیەکی توند لە بەندەری  شاری بەیرووت ڕووی دا.

بەڕێوەبەری گشتیی گومرگی لوبنان ڕایگەیاند: ماددەی نیترات ھۆکاری تەقینەوە لە بەندەری بەیرووت بووە.

بە پێی ڕاگەیاندنی کەناڵی ئەلمیناری لوبنان لەم تەقینەویەدا دەیان کەسیش بریندار بوون.

پارڕێزگاری بەیرووت تەقینەوە لە بەندەری شاری بەیرووتی بە کارەساتێکی نیشتیمانی ناوبردو لەگەڵ تەقینەوەکەی شاری ھیرۆشیما ھەڵیسەنگاند. ھەرلەم حاڵەدا ھەواڵدەریی فەرمیی لوینان وای بڵاو کردەوە کە ژمارەی برینداران لە ژماردن نایەن.

بە پێی ڕاگەیاندنی ھەواڵدەریی فەرمیی لوینان، تاقمەکانی فریاکەوتن لە ھەوڵی گواستنەوەی بریندارانی ئەم تەقینەوەیە بێ نەخۆشخانەکانن.

بە پێی ڕاگەیاندنی میدیاکانی لوینان زیانێکی قورسی ماددی لە بەندەری شاری بەیرووت کەوتووە.

«حسان دیاب» سەرۆک وەزیرانی لوبنان دوابەدوای کوژران و بریندار بوونی سەدان لوبنانی لەم تەقینەوەیەدا، ڕۆژی چوارشەممەی لە سەرتاسەری لوینان ماتەمینیی گشتی ڕاگەیاند.

سەرپەیڤ