ئاب 05, 2020 01:28 Asia/Tehran
  • سەرۆک وەزیرانی لوبنان: سزای هۆکارانی تەقینەوەکەی بەیرووت دەدەین

حەسان دەیاب سەرۆک وەزیرانی لوبنان ڕایگەیاند ، ئەوانەی دەستیان بووە لەو تەقینەوەدا ناتوانن لە دەست یاسا هەڵبێن و سزا دەدرێن.

 

 بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حەسان دەیاب لە لێدوانێکی کورتدا وتی: تووشی کارەسات بووین بەلام بەردەوام دەبین لە بەرپرسیارەتی خۆمان .

وتیشی : داوا دەکەین وڵاتانی دۆست پشتگیر و هاوکاری لوبنان بکەن. ئێستا ئێمە دەبێ یەکڕیزیی خۆمان بپارێزین .

وتیشی: هەمارێک لە بەندەری بەیرووت تەقیوەتەوە کە لە ساڵی 2014ەوە لەوێ بووە، لێدوان لەمبارەوە بۆ کاتێکی تر دادەنێین ئێستا دەبێت یەکڕیز بین و بەرپرسیارانە کار بکەین.

سەرپەیڤ