ئاب 05, 2020 01:39 Asia/Tehran
  • حزبوڵڵای لوبنان هێرشی ڕژێمی زایۆنیستیی بۆ سەر بەیرووتی ڕەتکردەوە

حزبوڵڵای لوبنان هێرشی ئاسمانیی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر لوبنانی ڕەتکردەوە .

 

 کەناڵی تەلەفزیۆنی OTV لە سەر زاری چەند سەرچاوەیەکی نزیک لە حزبوڵڵا ڕایگەیاندووە کە دەنگۆی هێرشی ئاسمانی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر کۆگای چەک و تەقەمەنی حزبوڵڵا لە شاری بەیروت دوورە لە ڕاستی.

هاوکات پارێزگاری بەیروتیش  گوتی  تەقینەوەکە لە کۆگایەکی پڕ لە تەقەمەنیدا بووە و پەیوەندی بە بواری سەربازییەوە نەبووە.

بەڕێوەبەری گشتیی خاچی سوری لوبنانی ڕایگەیاندووە کە لەم تەقینەوەدا بە سەدان کەس کوژران و بریندار بوون و دۆخەکە ئاسایی نییە.

سەرپەیڤ