ئاب 06, 2020 21:03 Asia/Tehran
  • خڕبوونەوەی فەلەستینییەکانی غەززە بۆ ڕاگەیاندنی ھاوپشتی لەگەڵ گەلی لوبناندا

دوابەدوای ڕوودانی تەقینەوە لە بەندەری بەیرووت دەیان کەس لە فەلەستینییەکانی دانیشتنووی کەرتی غەززە وێڕای خڕبوونەوە، ھاوپشتیی خۆیانیان لەگەڵ گەلی لوبنان ڕاگەیاند.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەی ئەلقودسولعەرەبییە، بەشدارانی ئەم خڕبوونەوەیە کە ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە لەسەربانگێشتنی بزوتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی فەلەستین(حەماس) لە ناوەڕاستی شاری غەززە بەرپا کرا، دروشمگەلێکیان بۆ ھاوپشتی دەریڕین لەگەڵ جەماوەری لوبنان ھەڵدا.

«حازم قاسم» وتەبێژی حەماس لە پەراوێزی ئەم خڕبوونەوەیەدا وێڕای پێداگرتن لە سەر ئەمەی کە جەماوەری لوبنان بەردەوام ئەمەگداریی خۆیانیان بەرامبەر بە گەل و کێشەی فەلەستین نیشانداوە، داوای لە تەواوی وڵاتانی دنیا کرد کە بۆ پەڕینەوە لەم قەیرانەی ئێستا پشتی لوبنان بگرن.

ئێوارەی ڕۆژی سێ شەممە  دوابەدوای ڕوودانی ئاگرکەوتنەوەیەکی بەربڵاو لە یەکێک لە ھەمارەکانی کەرەستەی سووتێنەر ھەڵکەوتوو لە بەندەری بەیرووت، تەقینەوەیەکی گەورە ڕووی دا کە کۆمەڵێکی زۆر کوژراوو برینداری لێ کەوتەوە.

 

سەرپەیڤ