ئاب 08, 2020 15:31 Asia/Tehran
  • لوبنان.. 60 که‌س بێ سه‌روشوێنن

به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌که‌ی رۆژی سێ شه‌ممه‌ی رابردووی به‌یروت، تائێستا 60 که‌س بێ سه‌روشوێنن.

         

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی لوبنان ئه‌و ئاماره‌ی پشتڕاست کرده‌وه‌و رایگه‌یاند: گه‌ڕان به‌دوای ئه‌و بێ سه‌روشوێنانه‌دا به‌رده‌وامیی هه‌یه‌و هه‌ر به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌که‌وه‌ نزیکه‌ی 150 که‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و هه‌روه‌ها زیاتر له‌ 5 هه‌زار که‌سیش برینداربوون.

له‌ لایه‌کی دیکه‌وه‌ میشێل عەون  سەرۆک کۆماری لوبنان لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانی لە کۆشکی کۆماری، جەختی لەوە کردەوە کە ئامانج لە داواکردنی لێکۆڵینەوە لە تەقینەوەکە شاردنەوەی ڕاستییەکانە و "دادگەرییەکی دواخراو، دادگەری نییە".عەون ئاماژەی بەوە کرد، "لەڕێی ئەو لێکۆڵێنەوانەی ئێستا ئەنجامدەدرێن، ڕاستییەکان ئاشکرادەکرێن و دادگەری دەهێننەدی، کەسیش ناتوانێت بە ئاڕاستەیەکی هەڵەدا بیبات یاخود لەبەردەم ئاشکراکردنی ڕاستییەکان ڕێگر بێت، دەرگای دادگاکان بەسەر گەورە و بچووکدا کراوە دەبن".

سەرپەیڤ