ئاب 09, 2020 19:35 Asia/Tehran
  • میشێل عەون: بە پێی یاسای لوبنان لەگەڵ ھۆکارانی تەقینەوەکەی بەندەری بەیرووت ھەڵس و کەوت دەکەین

میشێل عەون سەرۆک کۆماری لوبنان ڕایگەیاندووە ھۆکارانی تەقینەوەکەی ئەم دواییەی بەندەری بەیرووتی لوبنان ھەرکەسێک بن و لە ھەر پلەو پایەیەک دا بە پێی یاسای لوبنان ھەڵس و کەوتیان لێ دەکرێت.

لەمیانی کۆنفرانسی ڤیدیۆیی تایبەت بەوڵاتانی هاریکاری لوبنان «میشیل عەون» سەرۆک کۆماری لوبنان رایگەیاند، هەرکەسێک دەستی لەتەقینەوە گەىورەکەی بەیرووت دا هەبێت بەپێی یاسای لوبنان بەرپرسیاردەکرێت و لەگەڵی دا دەجوڵێینەوە.

سەرۆک کۆماری لوبنان جەختی لەوەش کردەوە کە، من لەبەردەم گەلەکەم ئەرکمەندم بە جێبەجێ کردنی دادوەری ، چونکو تەنیا جێبەجێکردنی یاسا و رێزگرتن لەدادوەریی دەتوانێت ئارامی بەکەس وکاری قوربانیانی تەقینەوەکە ببەخشێت.

«میشێل عەون» وێڕای ئاماژە کردن بەوەی کە هیچ کەس لەسەرووی یاساوە نیە، دووپاتی لەوە کردەوە کە ئەوەی دەستی لەو تەقینەوەیەدا هەبوبێت لەبەردەم دادگا و یاسای لوبناندا بەرپرسیاردەکرێت و ھەر بە پێی یاساش ھەڵس و کەوتی لەگەڵدا دەکرێت بەبێ ئەوەی ئاوڕ لە پۆست و پلەو پایەیەکەشی بدرێتەوە.

سەرۆک کۆماری لوبنان وتیشی: کاتێک ئەو بومەلەرزەیە ھەژاندینی کە ئێمە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لە گەڵ قەیرانی دارایی و ئابوریی دا دەستەوئێخە بووین.

دوای نیوەڕۆی ڕۆژی شەممە ڤیدیۆکۆنفرانسی وڵاتانی هاریکاری لوبنان لە فەرەنساوە بە لێداوانی «ئێمانۆئێل مەکرۆن» سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە بە ڕێوەچوو.

سەرپەیڤ